riklam

سعودیه‌.. كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك سه‌دان كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو بریندربوون

جیهان 02:26 PM - 2015-08-30
 ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراو جۆریان تێدایه‌

ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراو جۆریان تێدایه‌

به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی سعودیه‌ 2  كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 105 ی تریش برینداربوون.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 30-8-2015، بڵاویارنكرده‌وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ كۆمپانیای ئارامكۆی وڵاتی سعودیه‌ كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 105 كه‌سی تریش برینداربوون و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و كۆمپانیاو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: كه‌سه‌ برینداراره‌كان هاووڵاتیانی هیندی پاكستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی تریان تێدایه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ دوكه‌ڵ و خوبارێكی زۆر ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌ فه‌سییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket