riklam

له‌دوای جه‌ژنه‌وه‌ هاتنی گروپه‌ گه‌شتیاریه‌كان زیادیكردوه‌

کوردستان 02:06 PM - 2015-08-30
خه‌ریكه‌ دۆخی هاتنی گه‌شتیارانی بیانی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

خه‌ریكه‌ دۆخی هاتنی گه‌شتیارانی بیانی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

وته‌بیژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گینیت له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵه‌وه‌ هاتنی گروپه‌ گه‌شتیارییه‌كان روویان له‌زیادبوون كردووه‌ و هه‌وڵه‌كانیش بۆ به‌رزتركردنه‌وه‌ی ریژه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای هاتنی داعش ژماره‌ی گه‌شتیاران دابه‌زی، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دانه‌به‌زێت ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌ رێگه‌ی پلانێكی تایبه‌ت ژماره‌یه‌ك چالاكی بۆهێنانی گروپی گه‌شتیاری ده‌ستپیكرد، وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گه‌شتیاری توركیا و ئێران و عیراق، دواتر به‌شداری له‌ چه‌ند پێشانگایه‌كی جیهانیدا كرد، سه‌ره‌نجام له‌ بازگه‌كان كارئاسانی بۆ هێنانی گروپی گه‌شتیاری كرا.

نادر رۆستی وتیشی: دوای ئه‌و هه‌وڵ و كارئاسانیانه‌ خۆش به‌ختانه‌ له‌ئێستادا به‌تایبه‌ت له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ هاتنی گروپه‌ گه‌شتیارییه‌كان روویان له‌زیادبوون كردوه‌ و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه‌ ریژه‌كه‌ زیاتر بكه‌ین.

رۆستی وتیشی: سروشتی كوردستان جوان و سه‌رنج راكیشه‌ گه‌شتیاران به‌بینینی دڵخۆشن و به‌رده‌وام پرسیار له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ین زۆربه‌ی گه‌شتیاران دڵخۆش بوون به‌هاتنیان بۆ كوردستان و په‌شیمان نه‌بوون ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌یه‌.

له‌دوای دروستبوونی قه‌یرانه‌ داراییه‌كان تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی داعش، هاتنی ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان رووی له‌كه‌می كرد، به‌ڵام دوای هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كان له‌ئێستادا خه‌ریكه‌ دۆخی هاتنی گه‌شتیارانی بیانی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia راماڵ ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket