كـێ هـه‌ڵـبـژاردنـی ده‌وێـت، تـوركــیـا یـان ئـاكـه‌پـه؟
بیروڕا 01:32 PM - 2015-08-30ئازاد ئیبراهیم
له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیادا له7ی حوزه‌یرانی ڕابردوو، هیچ هێزێكی سیاسی له‌توركیادا نه‌یتوانی ژماره‌ی كورسی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت «367 كورسی»، به‌جۆرێك «ئاكه‌په 258 كورسی» و «جه‌هه‌په 132 كورسی» و «مه‌هه‌په 80 كورسی» و «هه‌ده‌په 80كورسی» یان به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه «ئاكه‌په» له‌چه‌ند گه‌ڕێگی كۆبوونه‌وه‌كاندا حكومه‌تی هاوپه‌یمانی خسته‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هیچ ئه‌نجامێك له‌كۆبوونه‌وه‌كان، هه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌بیانوی زۆری داواكاری لایه‌نه‌كان، «ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ» ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان‌و نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، ئه‌وا په‌ناده‌به‌ینه‌به‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
ئێستا دوای زیاتر له»دوو مانگ» له‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان‌و كۆتاییهاتنی واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له»23/8»دا، دواجار هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بووه واقیع‌و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕاسپارد بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌و بڕیاره له «1ی تشرینی دووه‌م»دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، لێره‌وه ئه‌و پرسیاره دێته‌گۆڕێ كه: ئایا پرۆژه‌ی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی لای ئاكه‌په پرۆژه‌یه‌كی واقیع و ئامانجێكی باڵابوو یان به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نها مانۆڕێك بوو بۆ پیشاندانی نێتێكی سه‌رزاره‌كی ئه‌و پارته‌و هیچیتر؟.
بێگومان ئه‌گه‌ر له‌مێژووه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه بده‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نزیكه‌ی چوار ده‌یه پێشتر، ده‌بێت بچینه‌وه بۆ نموونه‌یه‌كی پێكهێنانی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی له‌مێژووی ده‌وڵه‌تی توركیادا له‌نێوان «پارتی گه‌لی كۆماری» به‌سه‌رۆكایه‌تی پۆله‌ند ئه‌جه‌ویدو «پارتی سه‌لامه‌ت» به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌جمه‌ددین ئه‌ربه‌كان كه، پۆله‌ند ئه‌جه‌وید بووه سه‌رۆك وه‌زیران‌و نه‌جمه‌ددین ئه‌ربه‌كانیش بووه جێگری، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی 14ی تشرینی یه‌كه‌می 1973دا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كرا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ هێزێكی سیاسی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست نه‌هێنا به‌ڵام، پارتی گه‌لی كۆماری براوه‌ی یه‌كه‌م بوو، پاشان پارتی سه‌لامه‌تیش له‌پله‌ی دووه‌مدا «یه‌ك ملیۆن‌و 265771» ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش حكومه‌ت له‌نێوان دوولایه‌نی یه‌كه‌م و دووه‌مدا پێكهات، به‌ڵام ئه‌م حكومه‌ته ته‌مه‌نێكی زۆری به‌ڕێنه‌كرد و به‌هۆی تێڕوانینه‌كانی پارتی گه‌لی كۆمارییه‌وه «براوه‌ی یه‌كه‌م» بۆ سیاسه‌تی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌وه بوو له»19ی ئه‌یلولی 1974»دا حكومه‌ته هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌ڵوه‌شینرایه‌وه.
له‌ڕوانگه‌ی حكومه‌ته هاوپه‌یمانییه‌ی ساڵی «1973»وه كه، هه‌ندێك له‌شاره‌زایانی مێژووی توركیا به‌یه‌كه‌م هاوپه‌یمانی له‌مێژووی توركیادا ناوی ده‌به‌ن، توركیا ژینگه‌یه‌كی له‌بارنییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی، بۆیه سه‌ردانه‌كانی ئاكه‌په‌ش بۆلای لایه‌نه‌كانیتر له‌پێناوی پێكهێنانی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م جگه له‌سیناریۆیه‌ك بۆ ڕازیكردنی دۆسته‌كانی له‌ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا هیچیتر نه‌بوو، چونكه ئاكه‌په‌ش له‌ئێستادا كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ی حوزه‌یرانه به‌هه‌مان شێوه‌ی «پارتی گه‌لی كۆماری» له‌هه‌ڵبژاردنی 1973دا، هه‌ڵگری غرورێكی سیاسی گه‌وره‌یه، بۆیه ده‌بینین ئاكه‌په له‌خه‌ونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیشدا ده‌یه‌وێت به‌سیحری به‌كارهێنانی ئابووری، ئایین‌و تیرۆر! جارێكی‌تر ببێته‌وه براوه‌ی یه‌كه‌م‌و ئه‌وه‌ی خه‌ونی ئه‌ردۆغانه له‌ئاینده‌دا وه‌ك گۆڕینی سیستم‌و زیندوكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانی، ببێته ڕاستی‌و كرداریی، به‌م تێڕوانینه‌ش بێت ئه‌وه توركیا‌و هه‌موو هێزه براوه‌كان نین ده‌یانه‌وێت بچنه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه به‌ڵكو، ته‌نها ئاكه‌په ده‌یه‌وێت توركیا‌و لایه‌نه‌كانیش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ده‌ركه‌وته‌و ده‌رهاویشته جیاوازه‌كانیش، پێناچێت سیحره‌كانی ئه‌ردۆغان له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا بتوانێت ده‌نگه‌كانی ئاكه‌په تائه‌و ئاسته هه‌ڵبكێشێت كه، زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت‌و به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت.
بۆ نموونه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه «موراد گزیچی» به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای گزیچی بۆ ڕاپرسی له‌توركیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه، ئاكه‌په له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا نه‌ك ناتوانێت ده‌نگه‌كانی بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت به‌ڵكو، ئێستا شه‌قامی توركی تائاستێكی زۆر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه‌دا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌ردۆغان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زینی كێرڤی ده‌نگه‌كانی ئاكه‌په، بۆیه ئه‌نجامه‌كانیش له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا هه‌رچۆن بن، ئاكه‌په ناچار ده‌كات جارێكی‌تر بچێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی به‌ڵام، ئه‌مجاره به‌كورسییه‌كی كه‌متره‌وه.
به‌نیسبه‌ت كوردیشه‌وه، ئامانج له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌دیدی ئه‌ردۆغانه‌وه، له‌لایه‌كه‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ناوچه كوردییه‌كان‌و ده‌نگده‌ری كورده‌وه هه‌یه كه، ئه‌ردۆغان‌و پارته‌كه‌ی نه‌یانتوانی له‌هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستی بهێنن، له‌لایه‌كیتریشه‌وه به‌كۆتایی هاتنی واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی له»23/8»و دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ئه‌ردۆغان مه‌به‌ستێتی هێزه تاقانه كوردییه‌كه له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵات دووربخاته‌وه وه‌ك «سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش» هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان «هه‌ده‌په» ڕایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه، هه‌ده‌په له‌حكومه‌ت بێبه‌ش بكات، بۆیه له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیشدا ئێمه به‌دروشمی به‌شداری له‌حكومه‌ت ده‌چینه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و ناترسین.
ئه‌وه‌ی گه‌شبینی ده‌داته ئه‌ردۆغان و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بۆ هه‌ڵكشانی ده‌نگه‌كانیان له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا تاكو بتوانن « 367كورسی» په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تاك پارتی، ڕێگا سیحراوییه‌كانی ئه‌ردۆغانه وه‌ك ئابووری توركیا بۆ كڕینی ده‌نگه‌كان، ئیسلام وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ ده‌سته‌مۆكردنی هاووڵاتییه موسڵمانه‌كان، پرسی تیرۆره به‌ڵام، له‌به‌رامبه‌ردا هاوكارییه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ داعش، كۆتاییهێنان به‌پرسی ئاشتی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، ڕاگرتنی دیداره‌كانی ئیمراڵی، به‌شێكی ئه‌و ڕێگا كاریگه‌رانه‌ن كه ده‌توانن هێزی سیحره‌كانی ئه‌ردۆغان‌و داد‌و گه‌شه‌پێدان تێكبشكێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18