riklam

بوش به‌نیاز بووه‌ به‌ ئه‌تۆم هێرش بكاته‌ سه‌ر ئه‌فغانستان

جیهان 12:49 PM - 2015-08-30
ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌

ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌

یه‌كێك له‌گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایده‌كات، پاش هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر ساڵی 2011 سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌نیاز بوو به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی هێرش بكاته‌ سه‌ر ئه‌فغانستان.

میشائیل ئه‌شتاینه‌ر كه‌له‌ رابردوودا راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیابوو له‌سه‌رده‌می گێردهارد شرودر ئاشكرایكرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ناوه‌ندی بازرگانی جیهان له‌ نیۆیۆرك و باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له‌لایه‌ن قاعیده‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر، جۆرج دبلیۆ بۆش سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدابوو بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی هێرش بكاته‌سه‌ر ئه‌فغانستان.


ئه‌شتاینه‌ر راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پشتگیری هه‌موو بڕیار و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بێت سه‌باره‌ت به‌ په‌رچه‌كرداری ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ قاعیده‌.

ئه‌و دیبلۆماتكاره‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه‌ گێرهارد شرودر ڕازی بكات كه‌ ته‌سلیمی بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا نه‌بێت، به‌ڵكو كاره‌كه‌شی له‌ ده‌ستداوه‌ و دواتر بوه‌ته‌ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ هیندستان.


PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری


سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket