riklam

گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 11:43 AM - 2015-08-30
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت

به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت

به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت، هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆكانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا سورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌وتیه‌ی كه‌له‌ نێوانیاندا ئیمزاكراوه‌.


وتیشی:  بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم و چۆنێتی ناردنی و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه‌له‌نێوان هه‌رێم و كۆمپانیا جیهانیه‌كان له‌باره‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت كراوه‌، هه‌روه‌ها ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ئێستادا حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت پلانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ دابنێت كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وته‌وه‌ دروستبووه‌، هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دایه‌ كه‌له‌سه‌ر هه‌نارده‌كرنی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه‌تی.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌غدا له‌سه‌ر بڕو شێوازی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم تێبینی هه‌یه‌، هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دووپاتكرده‌وه‌.


PUKmedia سه‌رچاوه‌/ مه‌سده‌ر نیوز
و/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket