riklam

خوێندكاره‌ كورده‌كان ده‌توانن له‌ زانكۆكانی هه‌رێم درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن

کوردستان 11:34 AM - 2015-08-30
جارێكی دیكه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌مدا به‌شدارده‌بنه‌وه‌

جارێكی دیكه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌مدا به‌شدارده‌بنه‌وه‌

 ئه‌و خوێندكارانه‌ كه‌وتوانه‌ی خورماتوو كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا غه‌شیان بۆ هاتوه‌ته‌وه‌ ده‌توانن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌مدا به‌شدارببنه‌وه‌.

په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین له‌هه‌وڵێكی م. نیاز مه‌عمار ئۆغڵو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا توانرا، ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ وه‌ربگیرێت كه‌ هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌مدا غه‌شیان بۆ هاتوه‌وته‌وه‌ جارێكی دیكه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌مدا به‌شدارببنه‌وه‌.


په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌و خوێندكاره‌ كوردانه‌ی كه‌له‌ زانكۆكانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق ده‌خوێنن، ده‌توانن بیگوێزنه‌وه‌و بۆ پارێزگای كه‌ركوك یان پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌زانكۆكانی هه‌رێم درێژه‌ به‌ خوێندنه‌كانیان بده‌ن.


PUKmedia سه‌باح نوری / خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket