riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌ یاسایه‌كی گرنگ ده‌خاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

عیراق 11:10 AM - 2015-08-30
.

.

بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 30-8-2015ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا پڕۆژه‌یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت: قورسه‌ ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت و كوردیش مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی.


د. فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك له‌ كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ بڕیاره‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا پڕۆژه‌ یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ یه‌كێك بوو له‌ داواكاری لایه‌نه‌ سوننه‌كان وه‌ك مه‌رج بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی.

راشیگه‌یاند كه‌ پڕۆژه‌ یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی گرنگی خۆی هه‌یه‌ ئه‌ویش پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌ته‌ له‌ سه‌رئاستی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌و هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌خوار ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ ده‌بێت و له‌ پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌ دروستده‌كرێت.

د. فه‌رهاد ئاشكراشیكرد كه‌ چه‌ند جارێك ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ خراوه‌ته‌ ناو كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ په‌سه‌ندكردنی، به‌ڵام له‌به‌ر تێبینی كوردو لایه‌نه‌ شیعی و سونییه‌كان په‌سه‌ندنه‌كراوه‌.

وتیشی: كورد پێداگیریده‌كات كه‌ ئه‌و هێزه‌ی كه‌له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا دروستده‌كرێت پێویسته‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جوڵه‌ی پێبكرێت، هه‌روه‌ها
ده‌مانه‌وێت ئه‌و هێزه‌ ناو كه‌ركوك نه‌گرێته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ ناحییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ دروستبكرێت.

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ كورد سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جوڵه‌پێكردنی ئه‌و هێزه‌ی پێكده‌هێنرێت له‌ ژێر فه‌رمانی پارێزگاردابن نه‌وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ویش له‌به‌ر پارێزگای كه‌ركوك كه‌ بۆ كورد گرنگه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی: به‌شێك له‌ مه‌رجه‌كانی كورد له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا چه‌سپێندراون و به‌شێكیشیان ماون كه‌ سورین له‌سه‌ر چه‌سپاندنی، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان قورسه‌ ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی په‌سه‌ندبكرێت.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket