riklam

داعش 20 چه‌كداری خۆی له‌ سێداره‌ ده‌دات

عیراق 10:39 AM - 2015-08-30
هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی له‌ بڕیاره‌كانی بكات سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت

هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی له‌ بڕیاره‌كانی بكات سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت

به‌ تاوانی هه‌ڵهاتن له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ رێكخراوی تیرۆرستی داعش 20 ئه‌ندامی خۆی له‌شاری موسڵ له‌ سێداره‌ ده‌دات.


سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش بڕیاریداوه‌ هه‌ر ئه‌ندامێكی رێكخراوه‌كه‌ سه‌رپێچی له‌ بڕیاره‌كان بدات به‌ره‌وڕووی كوشتن ده‌بێته‌وه‌، هه‌رله‌وباره‌یه‌وه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش 15 چه‌كداری خۆی به‌ تاوانی هه‌ڵهاتن له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ناوچه‌ی خازر له‌ سێداره‌داوه‌ و 5 چه‌كداری دیكه‌شی به‌ تۆمه‌تی هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌بو عه‌بدولمه‌جید عه‌فری والی موسڵ له‌سێداره‌ داوه‌.


جێی باسه‌، رێكخراوی تیرۆرستی داعش بڕیاریداوه‌ هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی له‌ بڕیاره‌كانی بكات سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و تا ئێستاش به‌ ده‌یان كه‌س به‌ تاوانی هه‌ڵهاتن له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ، یان سه‌رپێچی كردن له‌بڕیاره‌كان له‌ سێداره‌ دراون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ توشی شڵه‌ژان و شپڕزه‌یی ده‌روونی ببن.


PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری


سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket