riklam

هه‌یفا پشتگیری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات

هەمەرەنگ 10:05 AM - 2015-08-30
هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی هه‌يفا وه‌هبی

هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی هه‌يفا وه‌هبی

هه‌یفا وه‌هبی پشتيوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كانی لوبنان ده‌رده‌بڕێت و داوای جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران ده‌كات.

هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی هه‌يفا وه‌هبی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كانی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند داوكارییه‌كان هی ئێستا نین و داواكاری كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ند ساڵێكی خۆپیشانده‌رانن.

هه‌يفا وه‌هبی داوای له‌ حكومه‌تی له‌بنان كرد له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكات.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ لوبنانیه‌ هیوای پشكه‌وتنی زیاتری بۆ وڵاته‌كه‌ی و پشتگیری بۆ گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر ده‌ربڕی.

به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی پیسی و خۆڵ و خاشاكێكی زۆر ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ به‌ریروتی پایته‌ختی له‌وبنان خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردوه‌و گرژی و ئاڵۆزی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia سكای پرێس
و/ هۆزان فاتیح


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket