riklam

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیاواز ئه‌نجامده‌درێت

ی.ن.ک‌‌ 09:28 AM - 2015-08-30
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جیاوازه‌

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جیاوازه‌

ئه‌ندامێكی وه‌فدی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 30-8-2015 جارێكی دیكه‌ پێنج لایه‌نه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی وه‌فدی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه‌ پێشتر تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی، له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌ هه‌ولێر جارێكی دیكه‌ پێنج لایه‌نه‌كه‌ له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌.

 وتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جیاوازه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه‌ و پێده‌چێت لیژنه‌یه‌كی یاساییش به‌شداربن.

راشیگه‌یاند: پێده‌چێت ئه‌و لیژنه‌ یاساییه‌ی كه‌سبه‌ینێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان بێت، یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی یاسایی بێت و له‌ رووی یاساییه‌وه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ بكات.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket