riklam

هه‌فته‌ی فلمی كوردی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تاراوگە‌‌ 09:18 AM - 2015-08-30
به‌به‌شداری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار (شوان عه‌توف و دانا كه‌ریم)

به‌به‌شداری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار (شوان عه‌توف و دانا كه‌ریم)

یانه‌ی كوردی "میدیــــا" له‌ شاری ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا به‌به‌شداری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار (شوان عه‌توف و دانا كه‌ریم) هه‌فته‌ی فلمی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌بات، هاتن بۆ هه‌مووانه‌.

 

ئــاگاداری...

یانه‌ی كوردی "میدیــــا"له‌ هۆڵه‌ندا، ئێوه‌ی ئازیز بانگێشتان ده‌كات بۆ دیداری هه‌فته‌ی فلمی كوردی له‌ شاری ئه‌مستردام كه‌ تێیدا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار (شوان عه‌توف و دانا كه‌ریم) رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12/13-09-2015 كات 14:00ی پاشنیوه‌ڕۆ‌ له‌ هۆڵی یانه‌ی كوردی "میدیـــــا" به‌دیدارتان شاد ده‌بن، چوار كورته‌ فلمی كوردی (ماڵ و كلیل- باخه‌كه‌ی باوكم)، له‌ ده‌رهێنانی شوان عه‌توف، هه‌روه‌ها (ڕه‌ش و سپی- یه‌كه‌مین چیرۆك) له‌ ده‌رهێنانی دانا كه‌ریم، پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

 شایانی باسه‌ فلمه‌كان ژێرنوسی ئینگلیزییان بۆ كراوه‌و له‌ چه‌ندین فیستفاڵی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداریان كردووه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتیان بردوه‌ته‌وه‌، پاش پیشاندانی فلمه‌كان له‌و دوو رۆژدا، دیالۆگ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سینه‌ماكار له‌سه‌ر فلمه‌كان و سینه‌مای كوردی ده‌كرێت له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌:

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

تكایه‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردو رۆژه‌كه‌ شوێنی تایبه‌تتان بۆ دابین بكه‌ین.

چوونه‌ ژووره‌وه‌ بێبه‌رانبه‌ره‌
به‌ هۆی ئه‌م  ئیمه‌یڵ و ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌، په‌یوه‌ندی بكه‌ن‌‌:
 سۆزان مه‌نێور كه‌ره‌م: 0620771048، ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر:  0683826334، یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

[email protected]


PUKmedia لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی كوردی "میدیـــا"

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket