riklam

باری ته‌ندروستی شه‌جه‌ریان تێكده‌چێت

هەمەرەنگ 08:51 AM - 2015-08-30
 محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان

محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان

هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی شه‌جه‌ریان به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌وه‌ ئێستا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تاران له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌و كه‌س بۆی نییه‌ سه‌ردانی بكات.

ئاژانسی ئیلنا- ی ئێرانی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێران له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرای شاری تاران له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌و رۆژانه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و له‌ ئێستادا كه‌س بۆی نییه‌ سه‌ردانی بكات و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ زانیاری زیاتریان له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه‌ نه‌خستوه‌ته‌ڕوو.

محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان ته‌مه‌نی 75 ساڵان ده‌بێت، بڕیار بوو له‌ نۆیه‌مین  فێستیڤالی موزیك گه‌نج كه‌ بڕیاربوو له‌ تاران به‌ڕێوه‌بچێت وه‌ك داوه‌ر به‌شداری بكات.

 PUKmedia   و/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket