riklam

لەئەمستەردام دیداری هەفتەی فیلمی كوردی بەڕێوەدەچێت

فەیسبووک 07:33 PM - 2015-08-29
.

.

یانەی كوردی (میدیــــا) لەهۆڵەندا، بانگهێشتان دەكات، بۆ دیداری هەفتەی فیلمی كوردی لە شاری ئەمستردام، كە تێیدا هەردوو هونەرمەندی سینەماكار (شوان عەتوف و دانا كەریم)، رۆژانی شەممەو یەكشەممە 12 و 13ی ئەیلول سەعات دووی پاشنیوەڕۆ‌، لەهۆڵی یانەی كوردی (میدیـــــا)، بەدیدارتان شاد دەبن، چوار كورتە فیلمی كوردی (ماڵ و كلیل- باخەكەی باوكم)، لە دەرهێنانی شوان عەتوف، هەروەها (رەش و سپی- یەكەمین چیرۆك) لە دەرهێنانی دانا كەریم پێشكەش دەكرێن.

 فیلمەكان ژێرنووسی ئینگلیزیان بۆ كراوەو لەچەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا، بەشداریانكردوەو چەندین خەڵاتیان بردۆتەوە، پاش پیشاندانی فیلمەكان لەو دوو رۆژدا، دیالۆگ لەگەڵ هەردوو سینەماكار لەسەر فیلمەكان و سینەمای كوردی دەكرێت.

 لەم ناونیشانەی خوارەوە: 

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

ئاگادارمان بكەنەوە بۆ ئەوەی هەردوو رۆژەكە، شوێنی تایبەتتان بۆ دابین بكەین، چونە ژوورەوە بێبەرانبەرە.

لەڕێی ئەم  ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنانەوە، پەیوەندی بكەن‌‌: سۆزان مەنسور كەرەم: 0620771048، ئیبراهیم عەلی سەعید: 0645262337، مەبەست جەعفەر:  0683826334، یان ئیمەیل ئەدرێسی میدیـــا [email protected]

لیژنەی سەرپەرشتی یانەی كوردی (میدیـــا)

PUKmedia تایبەت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket