riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێران

تاراوگە‌‌ 01:18 PM - 2015-08-29
هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

ماڵپه‌ری هه‌واڵگری ژێده‌ری سێبه‌ری ده‌زگا گومان لێكراوه‌كان بۆ زڕاندنی ناو و ناوباوبانگی تێكۆشه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، جارێكی تر درۆیه‌كی شاخداری بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئاهه‌نگێكی ژن گواستنه‌وه‌ی كوڕی سه‌رۆكی هۆزی (هـه‌ركی) له‌ ئێران كردووه‌ و بڕی (100,000 $) سه‌د هه‌زار دۆلاری وه‌كو دیاری پێشكه‌ش كردبێت كه‌ پێویست ناكات بڵێم دووره‌ له‌ راستی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرابێت ده‌بێت به‌ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت ئه‌م كاره‌ كرابێت و له‌ گیـرفانی به‌نده‌ نه‌دراوه‌، به‌ڵام هه‌مان ده‌نگوباس له‌ (لڤین پرێس) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌مێك ویژدانی تێدا هاتووه‌ و ده‌ڵێت نازانرێت نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم یان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه‌ له‌ تاران.

هه‌ر چه‌نده‌ رۆژانه‌ پارته‌كان كاری زۆر به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌ده‌ن و حكومه‌ته‌ به‌سته‌ زمانه‌كه‌ ئاگای لێ نییه‌.

ده‌كرێت ژێده‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ بكات بزانێت هه‌ركیه‌كان وه‌كو بنه‌ماڵه‌ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكن له‌ كاتێكدا پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژبه‌ داعش مووچه‌یان نه‌بێت و ئه‌و خیانه‌ته‌ بكرێت به‌ناوی حكومه‌ت ئه‌م جۆره‌ دیاریه‌ كه‌ هه‌ندێك ده‌ڵێن (300,000 $) سێ سه‌د هه‌زار دۆلار و كاكی ژێده‌ر ده‌ڵێت (100,000 $) سه‌د هه‌زار دۆلاره‌.

ریسـوابـن ئه‌وانه‌ی درۆ و ده‌له‌سه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن و یــاری به‌ قـووتـی جـه‌ماوه‌ر و پـاره‌ی نـــه‌وت ده‌كه‌ن.

   نــازم عــومــه‌ر
 نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket