riklam

نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌قاهیره‌ بڕوانامه‌ی دكتۆرای پێده‌به‌خشرێت

ی.ن.ک‌‌ 12:55 PM - 2015-08-29
.

.

ئێواره‌ی هه‌ینی 28/8/2015 له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ئاهه‌نگی پێدانی بڕوانه‌مه‌ی دكتۆرای فه‌خری له‌زانستی ئیسلامی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌كادیمیای كامبرێدج به‌پله‌ی نایاب به‌خشرایه‌ مه‌لا یاسین ره‌ئوف ره‌سوڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌و وڵاته‌.

پێدانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ به‌ مه‌لا یاسین ره‌ئوف له‌لایه‌ن د. خالید جه‌مال راوێژكاری لیژنه‌ی زانستی ئه‌كادیمیای كامبرێدجه‌وه‌بوو، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی عیراقی و میسری.

جێی باسه‌ ستافی PUKmedia له‌وئاهه‌نگه‌دا ئاماده‌بوون و پیرۆزبایی خۆیان پێشكه‌ش به‌ مه‌لا یاسین ره‌ئوف ره‌سوڵ كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی فه‌خری له‌وڵاتی میسر له‌پای ئه‌و تواناو هه‌وڵه‌ی پێشكه‌شی كردووه‌ له‌به‌ره‌و پێشخستنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتی میسرو كوردستان له‌بواره‌كانی زانست و رۆشنبیری و سیاسی و هونه‌ری.

هه‌وه‌ك له‌سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د جه‌وهه‌ر فازڵ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسر گۆرانیه‌كی بۆ خۆشه‌ویستی كوردستان و عیراق پێشكه‌ش كرد، دواتر هونه‌رمه‌ندی سوری میاده‌ حه‌ناوی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌ گۆرانی ( كوردستان ئه‌ی نیشتمانی ئازاكان) رازانده‌وه‌.

PUKmedia ئیبراهیم محه‌مه‌د شه‌ریف- قاهیره‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket