riklam

باڵانسی هه‌رێم لای حكومه‌تی عیراق سفره‌

ئابوری 10:26 AM - 2015-08-29
حكومه‌تی عیراق تائێستا پابه‌نده‌ به‌ ناردنی بڕێك پاره‌

حكومه‌تی عیراق تائێستا پابه‌نده‌ به‌ ناردنی بڕێك پاره‌

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، باڵانسی هه‌رێم له‌ لای حكومه‌تی عیراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی مانگی ئاب سفره‌.

قادر مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم له‌ مانگی ئابدا هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی هه‌رێمی كوردستانی راده‌ستی حكومه‌تی عیراق نه‌كردوه‌، بۆیه‌ باڵانسی هه‌رێم له‌و رووه‌وه‌و بۆ مانگی ئاب له‌ لای حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی سفره‌.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ حكومه‌تی عیراق تائێستا پابه‌نده‌ به‌ ناردنی بڕێك پاره‌، وه‌ك پاره‌ی گه‌نم و جۆیی جوتیاران و قه‌ره‌بووی خۆراكی فه‌وتاوی مانگانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم، به‌ڵام سه‌رجه‌م گفتوگۆكان له‌باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌دا وه‌ستاوه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket