riklam

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌روازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریریان داخستووه‌

عیراق 04:03 PM - 2015-08-28
گۆڕه‌پانی ته‌حریر

گۆڕه‌پانی ته‌حریر

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غدا ده‌روازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریریان به‌ڕووی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیدا داخستووه‌.

كه‌ناڵی عیراقییه‌ ئه‌مڕۆ 28-8-2015، رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌ناوچه‌كان و ده‌روازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا بڵاوه‌ی پێكراوه‌و رێگه‌ش له‌ چوونی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل ده‌گیرێت بچنه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕو به‌وردی هاووڵاتیان ده‌پشكنن و چاودێریان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی رێكگریكردن له‌ هه‌ر پێشێلكارییه‌كی ئه‌منی كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا له‌كاتی ئه‌نجامدرانی خۆپیشاندانه‌كاندا بكرێت.

به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و داواكردنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی،  له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیانی شاری به‌غدا له‌ مه‌یدانی ته‌حریری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی هێمانانه‌، ده‌ستیان كردوه‌ به‌ خۆپیشاندان.

PUKmedia كه‌ناڵی العراقیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket