riklam

كۆمیته‌ی دانیمارك له‌گه‌ڵ وه‌فدی په‌یه‌ده‌و پێشڕه‌وی دیموكراتی كوردی سوری كۆبوه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:41 PM - 2015-08-28
.

.

كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیمارك پێشوازی له‌ نوێنه‌رانی په‌یه‌ده‌و پارتی پێشڕه‌وی دیموكراتی كوردی سوری ده‌كات.

به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و له‌نزیكه‌ وه‌ ‌یه‌كتربینین نوێنه‌رانی پارتی پێشڕه‌وی دیموكراتی كوردی سوری و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده‌) له‌شاری ئارهوسی دوورگه‌ی یولاندی دانیمارك سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیماركی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌فدی پارتی ته‌قه‌دومی دیموكراتی كوردی سوری پێكهاتبوو له‌ عه‌بدوڵڵا ئۆدیس به‌رپرسی كۆمیته‌ی دانیماركیان هه‌روا وه‌فدی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی ( په‌یه‌ده‌) پێكهاتبوو له‌نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپایان هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ئیبراهیمی و هه‌ڤاڵ سه‌میر دلۆ.

وه‌فده‌كانی میوان له‌لایه‌ن به‌رپرسی كۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د و ئه‌ندامی كۆمیته‌ مه‌حمود عه‌زیز له‌ باره‌گای كۆمیته‌ له‌ شاری ئارهوس پێشوازیان لێكرا.

پاشان به‌رپرسی كۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌ناوی خۆی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌وه‌ به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كانی میوانی كرد و خۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان.

دواتر به‌رپرسی كۆمیته‌ی حزبی ته‌قه‌دمی و نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یه‌ده‌ سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌ رێكخستنی دانیماركی(ی.ن.ك) كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌.

له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كانی میوان باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرا و ئومێدیان خواست هه‌روه‌ك چۆن پێشتر كاری هاوبه‌ش و هاوكاری له‌ كارو چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا، ده‌بێ له‌مه‌ودوا زیاتر بره‌و به‌ كارو چالاكییان و كاری هاوبه‌ش و هاوكاری بده‌ن.

دواتر له‌درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ ره‌وشی ناوچه‌كه‌ كرا به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، ئاماژه‌ش كرا به‌ رۆڵی شه‌رڤانان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگی دژه‌ تیرۆردا به‌و مه‌به‌سته‌ش باس له‌ نه‌به‌ردیه‌كانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان كرا له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا له‌ رۆژئاوای كوردستان و هه‌روا له‌ باشوری كوردستانیش و به‌تایبه‌تیش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنانه‌ی به‌ده‌ست هێنراون كه‌ تیایدا چه‌ندین شارۆچكه‌و گوند و لادێ ئازاد كراون، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ ناوی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌كانی یه‌كێتیی و پارتی پێشڕه‌فتی و په‌یه‌ده‌ گه‌رمترین پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌گشتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌روا سه‌ری رێزو نه‌وازشیشیان نواند بۆ گیانی پاكی شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان و ده‌ستخۆشیان ئاڕاسته‌ی وڵات پارێزه‌ران له‌ شه‌ڕڤانان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و سڵاوی گه‌رمی پێشمه‌رگانه‌یان ئاڕاسته‌كردن و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكاربوون برینداره‌كانمان به‌زووترین كات چاك ببنه‌وه‌.

هه‌روا ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ئیمرۆ روو له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ به‌تایبه‌تیش قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان خواست بۆ دانوستاندنه‌كانی لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كان خواست، هه‌روا به‌زووتیرین كاتیش بگه‌نه‌ سازانێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان بێت و تیایدا یاسا و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و مه‌رجه‌عیه‌تی په‌رله‌مان سه‌روه‌ربێت، ئه‌م قۆناغه‌شیان به‌ ململانێی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونی قۆناغی دیموكراسیه‌ت له‌قه‌ڵه‌مدا.

له‌كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ خواست به‌ گشتی له‌ پێناو به‌گریكردن له‌ خاك و پاراستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی دوژمنانی كوردو كوردستان و به‌تایبه‌تیش چه‌ته‌ تیرۆرسته‌ داعشیه‌كان.

هه‌روا بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ی باشوری كوردستان به‌تیایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن نوێنه‌ری په‌یه‌ده‌ ئیبراهیم ئیبراهیمی به‌رز له‌قه‌ڵه‌م درا به‌و مه‌به‌سته‌ سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاڕاسته‌كردین.

وه‌فده‌كانی میوانیش خۆشحاڵیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و میواندارییه‌، پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی كۆمیته‌ و یاوه‌ره‌كانیه‌وه‌ زۆر به‌رێزه‌وه‌ به‌رێكران.

PUKmedia زانا گه‌ڵاڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket