riklam

كۆچبه‌ره‌ خنكاوه‌كانی ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌ی نه‌مسا زیادیكرد

جیهان 01:29 PM - 2015-08-28
گه‌یشته‌ 71 كه‌س

گه‌یشته‌ 71 كه‌س

ژماره‌ی كۆچبه‌ره‌ خنكاوه‌كانی ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌ی نه‌مسا گه‌یشته‌ 71 كه‌س.

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ نه‌مسا، ئه‌مڕۆ  28-8- 2015 رایگه‌یاند: " لێكۆڵه‌ره‌كان زیاتر له‌ 70 ته‌رمی له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا ده‌ركرد كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سنووری‌ هه‌نگاریا_ نه‌مسا له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی‌ جێهێڵڕابوو".

دوێنێ پۆلیسی نه‌مسا ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند: كه‌ ژماره‌ی‌ ته‌رمه‌كان له‌نێوان 20 تــا 50 ته‌رم ده‌بێت، به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی نه‌مساش پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ 4 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌و كاره‌ ده‌ستگیركردوه‌، تائێستاش ناسنامه‌ی زۆربه‌ی كۆچبه‌ره‌ مردووه‌كان نه‌زانراوه‌.

PUKmediaسه‌رچاوه‌: CNN

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket