riklam

عه‌قڵی ئه‌لیكترۆنی كاریگه‌ری داعش كوژرا

جیهان 12:41 PM - 2015-08-28
به‌شێك بووه‌ له‌ تیمی ژه‌هر له‌ به‌ریتانیا

به‌شێك بووه‌ له‌ تیمی ژه‌هر له‌ به‌ریتانیا

ئه‌مریكا كوشتنی "عه‌قڵی ئه‌لیكترۆنی كاریگه‌ری"رێكخراوی تیرۆرستی داعشی راگه‌یاند.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 28-8-2015، رایانگه‌یاند: به‌رپرسانی كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایاگه‌یاند: تیرۆرست جنید حسێن كه‌ به‌ عه‌قڵی ئه‌لیكترۆنی كاریگه‌ری رێكخراوی تیرۆرستی داعش ناسراوه‌ له‌ رێگه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه‌وه‌ له‌ شاری ره‌قه‌ی سوریا كوژراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: جنید حسێن-ی ته‌مه‌ن 21 ساڵان كه‌ له‌ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ ئه‌بو حسێن به‌ریتانی ناسراوه‌ له‌ ساڵی 2013 وه‌ له‌ به‌ریتانیاوه‌ چۆته‌ سوریاو له‌ نێو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش وه‌ك كه‌سێكی شاره‌زا له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیا كاری كردوه‌،  هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌دا دووه‌م  هاووڵاتی به‌ریتانییه‌  له‌دوای تیرۆرست جۆن كه‌ له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی سه‌ربڕیندا ده‌رده‌كه‌وێت.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، جنید حسێن پێشتر له‌ به‌ریتانیا رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ راكێشانی خه‌ڵك بۆ نێو رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان، هه‌روه‌ها حسێن له‌ وڵاتی به‌ریتانیا به‌"دزی ئه‌لیكترۆنی" ناسراوه‌ كه‌ له‌ساڵی 2012 دا به‌رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمارێكی گرنگی هه‌واڵه‌كانی تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریانیا ده‌دزێت و دواتر بڵاویده‌كاته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌شی یاسای ئه‌و وڵاته‌ سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ ده‌بڕێته‌وه‌.

جێگای باسه‌ جنید حسێن به‌شێك بووه‌ له‌ تیمی "ژه‌هر" له‌ به‌ریتانیا كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ هه‌زارو 400 پێشلكاری ئه‌منی و به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی دزی له‌ چه‌ندین پیاوی بازرگان و كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهان كردوه‌.

 PUKmedia سه‌رچاوه‌:BBC

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket