riklam

200 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكان

جیهان 11:20 AM - 2015-08-28
به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ن

به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ن

به‌هۆی ژێر ئاو كه‌وتنی به‌رله‌مێك له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا 200 كۆچبه‌ری نایاسایی خنكان.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند: شه‌وی رابردوو به‌له‌مێكی كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا به‌ 400 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا نقومبووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 200 كۆچبه‌ر خنكاون و 200 كۆچبه‌ره‌كه‌ی تر له‌لایه‌ن پۆلیسی چاودێری ده‌ریای لیبیاوه‌ رزگاركراون و دواتر بۆ ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

جێگای باسه‌ رۆژانه‌ چه‌ندین كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌خنكێن و له‌ناوده‌چن كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕۆن، ئه‌و كه‌سانه‌ش زیاتر له‌و وڵاتانی هه‌ژارنشین و ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ مه‌ترسی تیرۆرو شه‌ڕیان تێدایه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket