riklam

داوا له‌ ئۆزبه‌گستان ده‌كرێت بچێته‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه‌وه‌

جیهان 10:08 AM - 2015-08-28
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش

ئه‌مریكا داوا له‌ ئۆزبه‌گستان ده‌كات به‌شداری له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

دانیل روزینبلم یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسیای ناوه‌ڕاست له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتی ئۆزبه‌گستان به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: وه‌ك وڵاتێكی ئاسیاوی داوامان له‌ حكومه‌تی ئۆزبه‌گستان كردوه‌ به‌شداریێت له‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، چونكه‌ له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆفێت ئۆزبه‌گستان هاوكارێكی گرنگ و ستراتیجی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سیی بووه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسیادا، هه‌مان كاتدا هاوكاری زۆری ئه‌مریكای كردوه‌ له‌ شه‌ڕ دژی تیرۆرستانی تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان.

 روزینبلم راشیگه‌یاند: به‌ زیادبوونی لایه‌نێكی تری سه‌ربازی بۆنێو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، زیاترو زوتر هه‌وڵی لاوازكردن و له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت.

وڵاتی ئۆزبه‌گستان ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 31 ملیۆن كه‌سه‌و زۆربه‌یان موسڵمانن و له‌ دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆفێت هاوكارێكی گرنگ و ستراتیجی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی بووه‌و بنكه‌یه‌كی گرنگی ئه‌مریكا بووه‌ كه‌ له‌ خاكه‌وكه‌یه‌وه‌ ئه‌مریكا هێرشی كردۆته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی تیرۆرستی تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 
    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket