riklam

هاوپه‌یمانان 21 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

عیراق 09:13 AM - 2015-08-28
زه‌بری كوشنده‌له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

هاوپه‌یمانان 21 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ عیراق راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 21 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك و بێجی و فه‌لوجه‌و موسڵ و رومادی و شه‌نگال ئه‌نجامدراون .

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌یه‌وه‌دراوه‌، له‌و هێرشانه‌دا به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانێكی زۆر به‌و تیرۆرستانه‌ گه‌یه‌نراوه‌.

PUKmediaرۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket