riklam

په‌رله‌مان بڕیاریدا مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌ستی داعش بنێدرێت

ئابوری 10:06 PM - 2015-08-27
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ئاماده‌بوونی 226 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو

كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ئاماده‌بوونی 226 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو

له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ئه‌مڕۆ 27-8-2015 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، چه‌ند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد، كه‌یه‌كێك له‌وانه‌ پرسی سه‌رفكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژێرده‌ستی داعش بوو، كه‌له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كرا.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵه‌ عیراقیيه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ئاماده‌بوونی 226 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌: پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری بڕینی مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی دابوو كه‌ له‌ژێرده‌ستی داعش دان، به‌ڵام به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و بڕیاره‌ ره‌تكرایه‌وه‌و بڕیاردرا كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژێرده‌ستی داعش خه‌رجبكرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ئاواره‌بوون و له‌سنوری خاكی عیراقدان .

PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket