riklam

سلێمانی.. پێشانگایه‌ك بۆ 11 فۆتۆگرافه‌ر كرایه‌وه‌

ئەدەب وهونەر 09:15 PM - 2015-08-27
جه‌نگ دژ به‌ تیرۆر

جه‌نگ دژ به‌ تیرۆر

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 27-8-2015 له‌هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی به‌ناونیشانی ( جه‌نگ دژ به‌ تیرۆر ) به‌ئاماده‌بوونی موسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان كرایه‌وه‌.

ئاژانسی ( Al l round Kurdistan  ) له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویدا هه‌ڵسا به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ كۆمه‌ڵێك له‌ فۆتۆگرافرانی ناوخۆیی و بیانی به‌ سپۆنسه‌ری پێشمه‌رگه‌ ( كوێخا دێرین عوزێری ) سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگ دژی تیرۆر و سه‌رجه‌م هێزه‌ نیشتمان پارێزه‌كانی كوردستان .

له‌و پێشانگایه‌دا 11 فۆتۆگرافی شاری سلێمانی به‌شداربوون و 40  فۆتۆ نمایشكرا، تێیدا كه‌ فۆتۆكان ده‌ربڕین له‌قاره‌مانتێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ دژی تیرۆرستانی داعش .

پێشانگاكه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .

PUKmedia جه‌عفه‌ر حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket