riklam

كۆسرەت رەسوڵ: شەهیدبوونی عەمید سەفین زیانێكی گەورەیە

کوردستان 08:41 PM - 2015-08-27
تەرمی شەهید عەمین سەفین لەشاری هەولێر بەخاكسپێردرا

تەرمی شەهید عەمین سەفین لەشاری هەولێر بەخاكسپێردرا

ئێوارەی ئەمڕۆ 2015/8/27 بەئامادەبوونی هەریەك لەكۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و د.بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كودستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەرمی شەهیدی فەرماندە عەمید روكن سەفین عەبدولمەجید لە شاری هەولێر بەخاكسپێردرا.

لەسەرەتاداو لەڕێگای فڕۆكەخانەی هەولێرەوە تەرمی شەهید سەفین گەڕێنرایەوە شاری هەولێرو لەلایەن لێپرسراوانی حزبی و حكومی پێشوازی لێكراو بەرەو دوا مەنزڵگەو ئارامگەی خۆی بەڕێكرا.

لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەدا كۆسرەت رەسوڵ عەلی وتەیەكی پێشكەش كردو باسی لە رۆڵ و قارەمانێتی شەهید سەفین و خانەوادەكەیان كردو جەختیشی لەوەكردەوە كە لەدەستدانی ئەو قارەمانە زیانێكی گەورەیە.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی وتی: گەلی كورد بەهەموو شێوەیەك روبەڕووی تیرۆر دەبێتەوەو گەلێكی ئازادیخوازەو ژیان و بەخێوكردنی كەسوكارو منداڵە شەهیدەكان لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا وتاری بنەماڵە لەلایەن مەلا مەجید گوێڕی خوێندرایەوەو وێڕای سوپاس بۆ بەشداربووانی مەراسیمەكە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە شەهیدبوونی هەر پێشمەرگەیەك بەقەد شەهیدبوونی كوڕەكەی ئازاری دەدا.

لەكۆتایی مەراسیمی بەخاكسپاردنەكە تاجەگوڵینەی هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن قوباد تاڵەبانی و پارێزگای هەولێر لەلایەن نەوزاد هادیەوە لەسەر گڵكۆی شەهیدی فەرماندە عەمید روكن سەفین عەبدولمەجید دانا.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket