riklam

هاوسەرۆكی هەدەپە بۆ ئەردۆگان: لەهەڵبژاردنی داهاتودا چاوەڕوانی شكستێكی گەورەتر بكە

کوردستان 08:23 PM - 2015-08-27
یوكسەكداغ: لەهەڵبژاردنی داهاتوودا بەرەو كۆشكی سپی ئەنكەرە دەڕۆین

یوكسەكداغ: لەهەڵبژاردنی داهاتوودا بەرەو كۆشكی سپی ئەنكەرە دەڕۆین

هاوسەرۆكی هەدەپە رایدەگەیەنێت لەهەڵبژاردنە پێشوەختەكەی توركیادا وەڵامێكی بەهێزیان بۆ پارتەكەی ئەردۆگان دەبێت و دەچنە كۆشكی سپی توركیا لەئەنكەرە.

فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند: هەدەپە ئامادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بڕیارە 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت و بەسێ وەزیر بەشداری لەو حكومەتە كاتیە دەكەین كە پێكدەهێنرێت، ئەوەش سەرەتای قۆناغێكی نوێ دەبێت. 

وتیشی: ئامانجمان لەبەشداریكردن لەحكومەتی كاتی بەسێ وەزیر بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئاشتی و دادپەروەری پرۆسەی هەڵبژاردنە، بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستاداو دەمانەوێت دادپەروەی بۆ سەرجەم گەلی توركیا بەدیبهێنین.

یوكسەكداغ ئاماژەی بەوەشداوە كە هەدەپە گۆڕەپانەكە بۆ ئەكەپە چۆڵناكات و دەیەوێت لەگۆڕەپانی سیاسی توركیادا ئامادەیی هەبێت و بەپێی قورسایی خۆی رۆڵی هەبێت، ئەمەش وەڵامێكە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت هەدەپە پەراوێز بخەن، راشیگەیاند: لەهەڵبژاردنی داهاتوودا بەرەو كۆشكی سپی ئەنكەرە دەڕۆین، كە كۆشكەكەی ئەردۆگانە، وەڵامێكی بەهێزو چاوەڕوان نەكراویشمان دەبێت و دەستكەوتی گەورە بەدەستدەهێنین. 

لەبارەی پێشبینیەكانیان بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی سەرەتایی تشرینی دووەم وتی: لەم هەڵبژاردنەشدا ئەردۆگان روبەڕووی شكستێكی گەورەتر دەكەوە وەك چۆن لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 7ی حوزەیراندا توشی شكست هات و هەدەپە سەركەوتنی تۆماركرد.

اوسەرۆكی هەدەپە دەڵێت: ئەردۆگان هەمیشە ئەوەی لەسەر زارە كە مرۆڤ نابێت بەستەم پیرۆزبایی لێبكرێت، لەبەرئەوەی سزاكەی سەختە، بەڵێ سەرئەنجامی ئەوان خراپ دەبێت.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket