riklam

دەیان كۆچبەر لەناو بارهەڵگرێكدا گیانیانلەدەستدا

جیهان 06:25 PM - 2015-08-27
 ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەبووە

ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەبووە

دەسەڵاتدارانی نەمسا رایانگەیاند تەرمی دەیان كۆچبەریان لەناو ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا دۆزیوەتەوە.

ئەمڕۆ 2015/8/27 بەرپرسانی وڵاتی نەمسا رایانگەیاند كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی وڵاتەكەیانەوە لەویلایەتی بۆرگنلاندی رۆژهەڵاتی نزیك سنوری مەجەر تەرمی دەیان كۆچبەریان دۆزیوەتەوەو ژمارەشیان لەنێوان 20 بۆ 50 كۆچبەردان و لەڕێی بارهەڵگرێكەوە لەهەنگاریاوە بەرەو نەمسا بەڕێكەوتون، بەڵام تائێستا ناسنامەی تەواوی ئەو كۆچبەرانە ئاشكرا نەبووە كە خەڵكی چ وڵاتێكن.

لەبارەی روداوەكەوە وەزیری ناوخۆی نەمسا باسی لەوەكردوە كە ئەو روداوە زۆر تراژیدیایەو پێویستە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەبارەی كۆچبەرەان و پاراستنیانەوە سياسەتێكی هاوبەش پەیڕەو بكەن.  

هەزاران هاووڵاتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی وڵاتەكانیانەوە بەڕێگەی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچ دەكەن.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket