riklam

سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كان و رێوشوێنه‌كانی چاكسازی دووپاتده‌كاته‌وه‌

عیراق 04:29 PM - 2015-08-27
.

.

ئه‌مڕۆ 27-8-2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ یانكۆ بیتش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی گۆڕه‌پانی عیراقی له‌گه‌ڵدا تاووتوێكرد، به‌تایبه‌ت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌كاری نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدانی عیراق (یونامی) له‌وڵات.

له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆك مه‌عسوم رووناكی خسته‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی وڵات روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌شی كه‌ هاووڵاتیان به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئاماژه‌شیكرد به‌هه‌ڵوێستی خۆپیشاندانه‌كان و رێوشوێنه‌كانی چاكسازی و باسیشی له‌خۆپیشاندانه‌ ئاشتیخوازه‌كان و داواكاری خۆپیشانده‌ران كرد كه‌ له‌گیانی هاووڵاتیبوون و دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، جگه‌له‌وه‌ی گرنگیشه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ به‌ر به‌تیرۆری داعشی ده‌گرن، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تییه‌و هه‌موو عیراقیه‌كان پێكه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌بایه‌خی زۆره‌وه‌ له‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك كۆماری روانی كه‌ دوێنێ ئێواره‌ له‌په‌یامه‌كه‌یدا خستیه‌ڕوو و پشتیوانی خۆی بۆ رێوشوێنه‌ چاكسازییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌ به‌ئامانجی جێبه‌جێكردنی داواكاری هاووڵاتیان، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌به‌گژاچوونه‌وه‌ی مه‌ترسی داعش.

هه‌روه‌ها كوبیتش ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی سیاسی به‌ته‌نها به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی شاره‌زایی و لایه‌نه‌ ته‌كنیكییه‌كان.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket