riklam

شارەزوور باوەشی بۆ شەهیدێكی تر كردەوە

کوردستان 03:58 PM - 2015-08-27
لەنزیك كۆمپانیای نەوتی باكور شەهید بوو

لەنزیك كۆمپانیای نەوتی باكور شەهید بوو

لەمەراسیمێكی جەماروەریدا لەناحیەی عەربەت تەرمی شەهیدی فەرماندە رائید ئیبراهیم مەجید بەخاكسپێردرا كە لەنزیك كۆمپانیای نەوتی باكور شەهید بوو.

ئەمڕۆ2015/8/27  لەتەقینەوەیەكی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا كە خۆكوژێكی تێدا بوو، لەنزیك كۆمپانیای نەوتی باكور لەسنوری  پارێزگای كەركوك  (رائید ئیبراهیم مەجید كاكەبرا) كە خەڵكی ناحیەی عەربەتی سەر بەپارێزگای سلێمانیە شەهید بوو، دوای گەیاندنەوەی تەرمەكەی لەمەراسیمێكی جەماوەریدا بە ئامادەبونی لێپرسراوانی حكومی و حزبی و هاوڕێ‌ و هاوسەنگەرانی  تەرمی شەهیدی قارەمان بەخاك سپێردرا.

بەوتەی حەیدەر حەمە نەجم  كەسوكاری شەهیدی فەرماندە رائید ئیبراهیم، پێش شەهیدبونی لەكاتی بەجێهێنانی ئەركەكەیدا لە نزیك كۆمپانیای نەوتی باكور لەكەركوك ئۆتۆمبێلێك دەبینێت كە هەوڵدەدات دزەبكاتە ناو كۆمپانیای نەوتی باكور، گوماندەكات كە ئۆتۆمبێلەكە بۆ كاری تەقینەوە نێردرابێت، لەبەر ئەوە دوای چاودێریكردنی ئۆتۆمبێلە شۆفێرەكە هەڵدێت.

وتیشی: لەكاتی هەوڵدان بۆ دەسگیركردنی شۆفێرەكەن ئۆتۆمبێلەكە كە بۆمبڕێژكراو دەبێت خۆكوژەكە خۆی دەتەقێنێتەوەو لەئەنجامدا رائید ئیبراهیم مەجید كاكە برا شەهید دەبێت و دوو پاسەوانیشی بەهۆی تەقینەوەكەوە بریندار دەبن. ئەمڕۆ لەمەراسیمێكی جەماوەریدا تەرمی ئەوشەهیدە قارەمانە گەڕێنرایەوە بۆ زێدی خۆی و لەوێ بەخاكسپێردرا.

PUKmedia پۆڵا ئەحمەد- عەربەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket