riklam

سه‌رۆك كۆمار به‌شداری مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی شه‌هید لیوا روكن عه‌بدولره‌حمان ده‌كات

عیراق 03:57 PM - 2015-08-27
.

.

ئه‌مڕۆ 27-8-2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌شداریكرد له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی شه‌هید لیوا روكن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بو ره‌غیف جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار له‌ناوچه‌ی نازم ته‌قسیم له‌باكوری رومادی.

له‌و مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنه‌ پڕماته‌مییه‌دا كه‌ له‌باره‌گای لیوای یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك كۆمار به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌رۆڵی ئه‌و شه‌هیدانه‌ كرد كه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و به‌رگرتنی ئه‌و تاقمه‌ تێرۆرستیانه‌ له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌خاكی عیراق و داهاتووی گه‌له‌كه‌ی شه‌هیدبوون .

سه‌رۆك كۆمار فاتیحای بۆ گیانی شه‌هیدانی عیراق ناردو داوای له‌په‌روه‌ردگار كرد كه‌ به‌ر ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆیان بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینیان شادبكات و ئارامی و ئۆقره‌ییش به‌كه‌سوكارو خۆشه‌ویستانیان ببه‌خشێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌رئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمار پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق كرد بۆ شه‌هیدبوونی شه‌هید عه‌مید روكن سه‌فین عه‌بدولمه‌جید فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 10 و شه‌هید لیوا روكن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بو ره‌غیف جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبارو ئه‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا بوون.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket