riklam

باشماخ.. رێگری له‌هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و مریشك ده‌كرێت

کوردستان 02:58 PM - 2015-08-27
.

.

ته‌نها له‌ماوه‌ی (72) سه‌عاتدا له‌خاڵی سنوری نێوده‌وڵه‌تی باشماخ توانراوه‌ چه‌ندین مادده‌ی خۆراكی و ئۆتۆمبێل له‌ناوببرێن و ره‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێنه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌و به‌پێی ئامارێكی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی خاڵی سنوری نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، له‌ڕێكه‌وتی 56-8-2015 له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك له‌ده‌روازه‌ی باشماخ، تایبه‌ت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌، (دوو) ئۆتۆمبێل له‌جۆری (ئڤیكۆ سكس فرند تاك قه‌مه‌ره‌ مۆدێل 2008) به‌هۆی نزمی مۆدێله‌كه‌ی و (پاسێكی 25 نه‌فه‌ری مۆدێل 2013) به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر وه‌ڕگه‌راوه‌، گه‌ڕێندرانه‌وه‌ بۆ خاكی ئێران.

هه‌روه‌ها له‌ڕێكه‌وتی 24/8/2015 ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر (1070) كگم (خامه‌)ی ئێرانی جۆری مانگا، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و جۆری كوالێتی خوارده‌مه‌نییه‌كان و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی (گومرگی باشماخ، یه‌كه‌ی پشكنینی خۆراك، پۆلیسی گومرگ،كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌و ئاسایش) له‌ناوبرا.

هه‌روه‌ها له‌هه‌مان رۆژدا بڕی (سێ) تۆن و (270) كیلۆگرام (ترێ) گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ خاكی ئێران له‌لایه‌ن كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی باشماخ و لیژنه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیاو نه‌بوو بۆ خواردن.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ڕێكه‌وتی 24/8دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی باشماخه‌وه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر (450) كیلۆگرام مریشكی به‌ستوی ئێرانی و (300) كیلۆگرام جگه‌ری مریشكی ئێرانی، به‌نوێنه‌رایه‌تی (گومرگی باشماخ و نوێنه‌ری پۆلیس و نوێنه‌ری ده‌روازه‌كه‌) هه‌ستان به‌له‌ناوبردن و سوتاندنی.

PUKmedia رێبین حه‌سه‌ن - پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket