سوید.. ماڵی تێكۆشه‌ران و كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه
ی.ن.ک 02:35 PM - 2015-08-27.
كۆمیته‌ی سوید به‌یاوه‌ری شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و كه‌رتی رێكخستنی ستۆكهۆڵم، سه‌ردانی ماڵی شه‌هید (نه‌وزاد عوسمان عه‌بدوڵڵا) ناسراو به‌شه‌هید چیا-یان كرد.
شه‌هید چیا له‌ساڵی 1979 یه‌كێكبووه له‌چالاكوانی رێكخستنه نهێنییه گیانبازه‌كانی ناو شاری كه‌ركوك. به‌ئه‌نجامدانی چالاكی ناو شار‌و رێكخستنی شانه‌كانی ته‌نزیم گه‌شه‌ی به‌شۆڕش داوه‌و تا ساڵی 1982 په‌یوه‌ندی كردووه به‌تیپی 21ی كه‌ركوك و بووه‌ته پێشمه‌رگه.
شه‌هید چیا یه‌كێكبووه له‌پێشمه‌رگه هه‌ره گیانبازو قاره‌مانه‌كانی تیپی 21ی كه‌ركوك، دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ تیپی 25ی خاڵخاڵان، به‌ڵام مه‌خابن له 15-11-1987 له‌گه‌ڵ شه‌هیدان (شوانه‌ی ته‌نسیق و جمهور مسته‌فا) كه هه‌رسێكیان به‌ده‌ست دوو خۆفرۆشی كورد به‌نامه‌ردانه شه‌هیدكران و رۆحی پاكیان چووه ریزی ئه‌ستێره گه‌شه‌ی ئاسمانی كاروانی نه‌مرانی گه‌له‌كه‌مان.
رۆژی 22-8-2015 كه‌رتی رێكخستنی ستۆكهۆڵم به‌یاوه‌ری شاڵاو عه‌لی عه‌سه‌كه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ساڵح قه‌یتولی لێپرسراوی كۆمیته‌و سه‌میر ساڵح نوێنه‌ری یه‌كێتی و وه‌فدێك له‌ده‌سته‌ی كۆمیته‌و كه‌رت، سه‌ردانی ماڵی خاتوو (رووناك شوانی) خوشكی شه‌هید نه‌وزاد ناسراو به‌شه‌هید چیایان كرد‌و له‌دوای لێپرسینه‌وه به‌ڵێنیاندا له‌سه‌ر رێبازی شه‌هید نه‌وزادو سه‌رجه‌م شه‌هیدان درێژه به‌خه‌بات و چه‌سپاندنی بنه‌مای دیموكراتی بده‌ن. هاوكات له‌ئاستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و پیشنیارو داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بن.
له‌دوای پێشكه‌شكردنی چه‌پكه‌گوڵی وه‌فاو به‌خشینی مه‌دالیای رێزلێنان، خاتوو رووناك خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ی كۆمیته كه به‌یاوه‌ری ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بوو، هیوای خواست ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی به‌ردوامبن له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵی شه‌هیده‌كان به‌بێ جیاوازی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه رۆژی 23-8-2015 كه‌رتی رێكخستنی شاری ستۆكهۆڵم به‌پێی نه‌خشه‌ی كاره‌كانی تایبه‌ت به به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاوه‌ری كۆمیته‌ی رێكخستنی سوید‌و نوێنه‌ری یه‌كێتی، سه‌ردانی ماڵی شه‌هیدی گه‌له‌كه‌مان شه‌هید (خوشكه سنه‌وبه‌ر)یان كرد‌و په‌یامی رێز‌و وه‌فایان گه‌یانده خاتوو نه‌جات و هه‌ڤاڵ چیای خوشك و برای شه‌هید سنه‌وبه‌رو مه‌دالیای رێزلێنانی مه‌كته‌بی شه‌هیدانیان كرده گه‌ردنی به‌رزیان.
شه‌هید خوشكه سنه‌وبه‌ر له‌ساڵی 1959 له‌شاری قه‌ڵادزێی كۆڵنه‌ده‌ر له‌دایكبووه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكان په‌یوه‌ندی كردووه به‌ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی ناو شار‌و بووه به‌یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیكارو پێشه‌نگه‌كانی خه‌بات، هاوكات له‌گه‌ڵ كاری رێكخستندا قوتابخانه ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته یه‌كێك له‌مامۆستا چالاك و شۆڕشگێڕه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه.
مه‌خابن له‌ڕۆژی 24-4-1982 له‌خۆپیشاندانه فراوانه‌كه‌ی یادی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێدا خوشكه سنه‌وبه‌ر به‌ده‌ستی جه‌لاده‌كانی به‌عس شه‌هیدكراو له‌گه‌ڵ شه‌هید دایه ئامینه‌دا بوون به‌سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدانی راپه‌ڕیوی شاری قه‌ڵادزێی سه‌رفراز.
خاتوو نه‌جات و هه‌ڤاڵ چیای برای شه‌هید خوشكه سنه‌وبه‌ر دڵزوویریان هه‌بوو له‌ئاست ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست ئاوات و ئامانجی شه‌هیده‌كان له‌سیستمی حوكمڕانیدا نه‌هاتووه‌ته به‌رهه‌م، به‌ڵام زۆریش خۆشحاڵبوون له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی ستۆكهۆڵم و كۆمیته‌و نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی پێكهاتبوون.
هاوكات وه‌فده‌كه په‌یمانیان بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هید سنه‌وبه‌ر دووپاتكرده‌وه كه هه‌ڵگری هه‌مان په‌یام و به‌رخۆدان ده‌بن تا گه‌له‌كه‌مان ده‌گاته سه‌رجه‌م مافه‌كانی خۆی.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27