riklam

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك-ـه‌وه‌

پرسەنامە 02:21 PM - 2015-08-27
.

.

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی رۆژی 27/8/2015 عه‌مید روكن سه‌فین عه‌بدولمه‌جید وه‌كو فه‌رمانده‌ قاره‌مانه‌ شه‌هیده‌كانی تر، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی (10)ی سوپای عیراق له‌هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعشدا له‌پارێزگای ئه‌نبار شه‌هیدبوو، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ته‌واوی هه‌ڤاڵه‌كانی له‌سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین خێزان و كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزو تێكۆشه‌ره‌كه‌یان دواكۆستیان بێت له‌قوربانیدان.

هه‌روه‌ها هاوخه‌می خێزان و كه‌سوكارو هاوسه‌نگه‌رانی ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ رۆژی 26/8/2015 له‌ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش له‌باشوری كه‌ركوك به‌وپه‌ری گیانی پێشمه‌رگانه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تیان برده‌ سه‌ر دوژمنانی كوردو ئازادی و شه‌هیدبوون و به‌گیانی پاكیان تیرۆرستانیان له‌خاكی كوردستان وه‌ده‌رناو سه‌لماندیانه‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و داعشیش داهۆڵی ته‌عریب و كۆنه‌په‌رستییه‌.

شه‌هیدبوونی عه‌مید روكن سه‌فین وه‌كو فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ له‌پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕو ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌، هێمای ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستی ئه‌م رۆڵه‌ جوامێرانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتی-ین، كه‌ به‌وپه‌ڕی وره‌به‌رزییه‌وه‌ به‌گژ تیرۆرستانی دوژمنی ئازادی و دیموكراسی ده‌چنه‌وه‌و به‌خوێن و هه‌ناسه‌ی خۆیان كوردستان ده‌پارێزن.
- نه‌مری بۆ شه‌هیدان
- له‌ناوچونیش بۆ تیرۆرستان

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
27/8/2015

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket