riklam

وه‌ستا ره‌سوڵ دواین ئاماری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی داقوق ئاشكراده‌كات

کوردستان 01:44 PM - 2015-08-27
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی سنوری داقوق تیرۆرستانی داعش گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت و دژه‌ تیرۆرو پێشمه‌گه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆماركردو 13 گوندیان ئازادكردو به‌ده‌یان تیرۆرستیان كوشت.

وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆرو بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ باشوری قه‌زای داقوق داعش زیانی گیانی و ماددی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ باوه‌ڕپێكراوانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوون 40 كوژراو 30 برینداری داعش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ویجه‌و 29 تیرۆرستیش یێسه‌روشوێنن جگه‌ له‌ سوتانی 13 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی داعش.

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رونیكرده‌وه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ فراوانه‌دا 13 گوندو ژماره‌یه‌ك گوندی باشوری داقوق رزگاركران و له‌ئێستادا پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوره‌كه‌ به‌گشتی جێگیركراوه‌و خۆی رێكده‌خاته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و 13 پێشمه‌رگه‌ی تریش برینداربوون كه‌ هه‌ندێكیان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

وه‌ستا ره‌سوڵ ئاشكراشیكرد پێشمه‌رگه‌ به‌رنامه‌ی ده‌بێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ له‌داهاتوودا.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket