riklam

به‌ڤیدیۆ.. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 12:50 PM - 2015-08-27
ژماره‌كی زۆر داعش كوژراون

ژماره‌كی زۆر داعش كوژراون

له‌شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی باشوری قه‌زای داقوق و چه‌ند گوندێكی میحوه‌ری خورماتوو، به‌پێی تازه‌ترین زانیاریه‌كان زیاتر له‌ 40 تیرۆرستی داعش كوژراون و 14 گوند كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری خورماتوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی تازه‌ترین ئامار 14 گوند له‌سنوری میحوه‌ری باشوری داقوق و خورماتووله‌تیرۆرستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌و 40 تیرۆرستی داعش كوژراون. 

رونیشكرده‌وه‌: لاشه‌ی زیاتر له‌ 30 تیرۆرست به‌جێماوه‌و له‌ ماڵی یه‌كێك له‌ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌و گوندانه‌ كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی بۆمبی چێنراو TNT  دۆزراوه‌ته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كی قورس و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گیراون. 

له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك گرتویه‌تی، ده‌رده‌كه‌وێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ جۆگه‌له‌یه‌ك له‌ لاشه‌ی تیرۆرستانی داعشیان دروست كردوه‌و كوژرانی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی داعش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ رۆحی شه‌هیدانی كوردو شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور. 

 

PUKmedia    سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket