riklam

په‌كه‌كه‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر سوپای توركیا

کوردستان 12:11 PM - 2015-08-27
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا كوژران و برینداربوون

ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا كوژران و برینداربوون

له‌ هێرشێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا كوژران و برینداربوون.

راگه‌یاندنه‌كانی توركیا هه‌واڵی كوژرانی پۆلیسێك و برینداربوونی سێ پۆلیسی تریان له‌ هێرشێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌دا بۆ سه‌ر كاروانێكی پۆلیس له‌ گه‌ڕه‌كی حاجی به‌كری شاری وان له‌ باكوری كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (HPG) به‌چه‌كی بیكه‌یسی سێ سه‌ربازی سوپای توركیایان له‌ ناوچه‌ی به‌تلیس كوشتووه‌و دوو سه‌ربازی تریشیان برینداركردوه‌.

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابی 2015ه‌وه‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی ئاڵۆز، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گرژیانه‌دا رۆژانه‌ چه‌ندین ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كوژرێن و بریندارده‌بن.


PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket