riklam

جاندرمه‌ی توركیا ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچه‌ چالاكوانێكی كورد

کوردستان 11:36 AM - 2015-08-27
هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكراوه‌

هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكراوه‌

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی  جاندرمه‌ی توركیاوه‌ دوای ده‌ستگیركردنی ڤیگان شاهین كچه‌ چالاكوانی كورد له‌باكوری كوردستان ، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێده‌كه‌ن. 

 

ئاژانسی هه‌واڵی دیجله‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌: دوای ده‌ستگیركردنی كچه‌ چالاكوانی كورد ڤیگان شاهین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی جاندرمه‌ی توركیاوه‌، ئه‌و چالاكوانه‌ ئاشكرایكردوه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ لێیدراوه‌، هاوكات ده‌ستدرێژی سێكسیان كردوه‌ته‌سه‌ری .

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ڤیگان له‌ئێستادا به‌هۆی ئازاری جه‌سته‌ی و تێكچوونی بۆری هه‌ناسه‌دان و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ری تووشی بارودۆخێكی ده‌روونی خراپ هاتووه‌و تاكو ئێستا دۆسیه‌كه‌ی له‌ دادگادایه‌. 

 

ڤیگان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو : له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌ كه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی چۆنیه‌تی ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ری تۆماركراوه‌و له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان به‌تایبه‌ت فه‌یسبوك بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ . 

له‌ئێستادا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌قامه‌كانی باكوری كوردستانی هه‌ژاندوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی گه‌وره‌ ده‌كرێت . 

 

PUKmedia   و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket