riklam

دوو فه‌رمانده‌ی سوپای عیراق كه‌ یه‌كێكیان كورده شه‌هیدكران ‌

کوردستان 11:16 AM - 2015-08-27
.

.

سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ 27-8-2015 دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای عیراق كه‌ یه‌كێكیان كورده‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار شه‌هیدكران.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند: لیوا روكن عه‌بدولڕه‌حمان حه‌نزل و چوار هاوڕێی له‌ كاتی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ناوچه‌ی جه‌ریشی باكوری شاری رومادی له‌ بۆردومانێكدا شه‌هیدكران.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشیكرده‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و بۆردومانانه‌یان داوه‌ته‌وه‌.


ئاشكراشیكرد كه‌ ته‌رمی فه‌رمانده‌ حه‌نزل و هاوڕێكانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كراون.

له‌ رابردوودا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ چه‌ندین پۆستی سه‌ربازی گرنگی وه‌رگرتووه‌و دواترینیان فه‌رمانده‌ی لیوای 10ی فیرقه‌ی 2ی سوپای عیراق بووه‌.

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia  فه‌رمانده‌یه‌كی كوردی فیرقه‌ی 10ی‌ سوڵای عیراق له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه‌ له‌نزیك ئه‌نبار شه‌هیدبوو.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ناوی لیوا سه‌فین مه‌لا مه‌جید گوێری-ه‌و له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ئه‌نباردا به‌شداریكردوه‌.

شایه‌نی یاسه‌ له‌ ئێستادا شه‌ڕوپێكدادانی سه‌ختی نێوان سوپاو تیرۆرستانی داعش له‌ ئه‌نبار  بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ تیرۆرستان به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket