riklam

پسپۆڕێكی ئه‌ليكترۆنی داعش كوژرا

جیهان 08:49 AM - 2015-08-27
له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكادا كوژرا

له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكادا كوژرا

له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكادا هاككه‌رێكی داعش كوژرا، به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ئه‌و كه‌سه‌ شاره‌زایه‌كی دیاری بواری ئه‌ليكترۆنی داعش بووه‌ له‌ سوریا.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (بنتاگۆن) بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و تیرۆرسته‌ ناوی جه‌نید حسێن-ه‌و به‌ڕه‌گه‌ز به‌ریتانیه‌ پێشتر له‌ شاری بێرنگهامی ئینگلته‌را ژیاوه‌.

هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: به‌پێی راپۆرتێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی (سی.ئس.ئو. ئون لاین) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و پسپۆڕه‌ ئه‌ليكترۆنیه‌ی داعش رۆژی سێ شه‌ممه‌ 25-8-2015 له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌واندا له‌ شاری ره‌قه‌ی سوریا كوژراوه‌.


PUKmedia و/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket