مه‌لا به‌ختیار: داعش به‌ته‌واوی تێكده‌شكێنین به‌ڵام كاتی ده‌وێت
ی.ن.ک 08:09 PM - 2015-08-26.
مه‌لا به‌ختیار پێشوازی له‌وه‌فدێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواداچون ده‌كات و له‌دیدارێكیشدا رایده‌گه‌یه‌نێت یه‌كێتیی هاوكارییه‌كانی بۆ رۆژئاوای كوردستان له‌هه‌موولایه‌ك زۆرتره، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌دایه كه جارێكی تر سوریا‌و رۆژئاوای كوردستان نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریای شۆڤێنی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26/8/2015 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ته‌حسین نامیق جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی، پێشوازی له‌وه‌فدێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواداچون، سه‌ر به‌لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، كه پێكهاتبوون له‌هه‌ریه‌ك له پاولۆ پینییه‌رۆ، كارلا ده‌ل پۆنتی، كارن ئه‌بوزه‌یدو ڤیتت مونته‌ر بۆرن.
له‌دیداره‌كه‌دا، پاولۆ پینییه‌رۆ وێڕای ئه‌وه‌ی زانیاری پێویستی سه‌باره‌ت به‌كۆمسیۆنه‌كه‌یان و ده‌ستبه‌كاربوونیان له(2011)دا خسته‌ڕوو، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئامانجی دامه‌زراندنی كۆمسیۆنه‌كه، بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونیشه بۆ تاوانه‌كانی جه‌نگ.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ئه‌گه‌رچی كاره‌كانیان له‌سوریایه، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانی تری جیهانیش كار ده‌كه‌ن و له‌ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی سوریاش ده‌كۆڵنه‌وه.
پاولۆ، رونیشیكرده‌وه، كه له‌سه‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیاندا راپۆرت بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانه‌كانی رابردویان بۆ كوردستان كردوو تیایدا به‌سوپاسه‌وه، باسی له‌و پشتیوانی و هاوكارییانه‌كرد، كه پێشكه‌شیان كراوه‌و راشیگه‌یاند: سوپاس و ستایشی به‌خشنده‌ییه‌كانی كوردستانیش ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و سه‌دان هه‌زار ئاوارانه‌ی روویان له‌كوردستان كردووه، كه ژیانێكی ئارام و پارێزراوی بۆ دابین كردوون و وتیشی: سوپاسی میواندۆستی و سنگ فراوانی كوردستان ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، به‌خێرهاتنی كردن و ئاماده‌یی یه‌كێتیشی بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی تیمه‌كانیان كۆمسیۆنه‌كه‌و رێكخراوه‌كانی تری مافی مرۆڤ به‌گشتی، له‌پێناو گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌تی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ناوچه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاستییه‌كان و رونكردنه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: خۆشحاڵم كه به‌هه‌موومان پێكه‌وه خه‌بات بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئازادبێ.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌و له‌چوارچێوه‌ی پرسیاره‌كانی وه‌فده‌كه‌ی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواداچوندا، لێپرسروی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ته‌ئكیدی له‌هاوكاریییه‌كانی یه‌كێتیی كرده‌وه، له‌پێناو دادگایكردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و هاوشێوه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا، تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ن و وتیشی: خۆشحاڵیشده‌بین، به‌شداربین له‌ده‌ستگیركردن و دادگایكردنێكی نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و تاوانبارانه‌ی له‌ڕێگه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كانی داعشه‌وه، چ له‌سوریاو چ له‌عیراق و ناوچه‌كه‌شدا، كاری دژ به‌مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه زانیاریی و رونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه خسته‌ڕوو، كه له‌داعش پاككراونه‌ته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌و دژه تیرۆر‌و ئازادكردنی گونده‌كانی باشوری كه‌ركوك كرد‌و سه‌باره‌ت به‌ئایینده‌ی داعش‌یش، وتی: داعش به‌ته‌واوی تێكده‌شێنین، به‌ڵام كاتی ده‌وێ.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌بارودۆخی ئێستای سوریا كرد‌و رونیكرده‌وه، كه رژێمی سوریا دواهه‌مین سیسته‌می ناسیونالیزمی شۆڤێنییه‌تی عه‌ره‌بی بوو، كه له‌ناوچه‌كه‌دا مابوو. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، جیاوازییه‌كانی ناسیونالیزمی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی رونكرده‌وه‌و وتی: ناسیونالیزمی رۆژئاوا له‌دوای شۆڕشی ته‌كنه‌لۆجیا، پیشه‌سازی و مۆدێرنه‌ته، رۆشنگه‌ری و شۆڕشی دیموكراسی بوو به‌ناسیونالیزمێك كه سیسته‌می دیموكراسی دروستكرد، به‌ڵام له‌رۆژهه‌ڵات ئه‌م باكگراونده نییه، چونكه ناسیونالیزم لێره، درێژكراوه‌ی كه‌لتوری دین و مه‌زهه‌به. بۆیه هه‌ر ناسیونالیزمێك ره‌گ و ریشه‌كه‌ی له‌مه‌زهه‌ب و دیینه‌وه هاتبێ، كاتێك دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، یا فاشی ده‌بێ، یا دیكتاتۆری ده‌بێ، یا شۆڤێنی ده‌بێ. بۆیه كاتێك ئه‌م ناسیونالیزمه دروستده‌بێ، تۆتالیتاری ده‌بێ و باوه‌ڕی به‌ئازادی، دیموكراسی، سه‌ربه‌ستی و مافی ژن نییه. هه‌روه‌ك ئه‌مه‌ی به‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ رۆژهه‌ڵات ناوبرد‌و پێویستی ستراتیجێكی له‌ئه‌وروپا، له‌لایه‌ن هێزه دیموكراته‌كان به‌گرنگ زانی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ڵچه‌ڕه له‌بناغه‌وه بگۆڕین و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین، ئه‌وا ئه‌م كه‌لتوره، ده‌یان جۆری تری داعش دروستده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه چیتر ئه‌م سه‌رده‌مه، گۆڕانكارییه‌كانی گلوبالیزاسیۆن، سیسته‌می له‌و چه‌شنه قبوڵ ناكات و تازه میلله‌تانیش ئه‌وه‌نده قوربانیان به‌خشیوه، كه جارێكی تر سیسته‌می له‌و شێوه‌یه قبوڵ ناكه‌ن و سوریاش هیچ پاشه‌رۆژێكی دیار نییه‌و وتیشی: ئه‌گه‌ر چوارساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سوریا هه‌ركه‌سێك باسی له‌كوردبوونی خۆی بكردایه، زمانیان ده‌بڕی، به‌ڵام ئێستا له‌ڕۆژئاوای كوردستان شه‌ڕه‌ڤان هه‌یه، به‌ژن و پیاوه‌وه بۆ ئازادی خه‌بات ده‌كه‌ن و ناوچه‌كانیان له‌داعش رزگار ده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شیدا مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواداچون، رایگه‌یاند: یه‌كێتیی هاوكارییه‌كانی بۆ رۆژئاوای كوردستان، له‌هه‌موولایه‌ك زۆرتره، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌دایه كه جارێكی تر سوریا‌و رۆژئاوای كوردستان نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریای شۆڤێنی.
PUKmedia
راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24