د. یوسف: هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا له‌رووی ئه‌كادیمی و سیاسی و سه‌ربازی به‌رز ده‌نرخێنین
ئەدەب وهونەر 05:54 PM - 2015-08-26.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یاند وڵاتی فه‌ره‌نسا بۆ ئێمه‌ی كورد له‌ڕوی سیاسی و ئه‌كادیمی و سه‌ربازی و كلتوری تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و، رۆڵی ئه‌و وڵاته به‌رز ده‌نرخێنین كه له‌هه‌موو كاتێكدا پشتگیری دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مانیان كردوه، بۆیه ئه‌خوازین بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین.
ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركونسڵگه‌ری گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر هات، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/8/2015 سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كردبوو.
له‌و دیداره‌دا كه به‌ئاماده‌بونی د.ئامانج سه‌عید راوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تادا د.یوسف گۆران دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان راگه‌یاند: فه‌ره‌نسا تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ ئێمه‌ی كورد هه‌یه، هیوادارم له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵتان فراوانتر بكه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ردا ئالان گێپغات سه‌ركونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كاروچالاكی كونسڵگه‌رییه‌كه‌یان كه له‌ماوه‌ی رابردوو له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداوه خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك باسی له‌پرۆسه‌ی سیاسی له‌كوردستان و شه‌ڕی دژ به‌داعش-یش كرد وتی: ده‌ستخۆشی له‌هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌م كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسامانه به‌رگری له‌كوردستان ده‌كه‌ن.
وتیشی مایه‌ی خۆشحاڵیمانه كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی فه‌ره‌نسادا هه‌یه، هه‌روه‌ك پیرۆزبای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌شی كرد، كه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك به‌ده‌ستیان هێناوه.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش، ئالان گێپغات راگه‌یاند: ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كرێت گفتوگۆی دیموكراسین و هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش له‌ڕێگه‌ی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه هیوای خواست به‌رێگه‌ی گفتوگۆ كێشه سیاسیه‌كان له‌كوردستان یه‌كلای بكرێنه‌وه راشگه‌یاند: سه‌قامگیری كوردستان به‌لای ئێمه‌وه گرنگ و جێی بایه‌خپێدانمانه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا د.یوسف گۆران راگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه لایه‌نه سیاسیه‌كان ره‌چاوی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و رێگه‌ش نه‌دراوه گفتوگۆ سیاسیه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بواری سه‌ربازی هه‌بێت، بۆ نمونه ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌ن، خۆشبه‌ختانه هێزی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌میحوه‌ری داقوق- كه‌ركوك سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات و پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، بۆیه خۆشبه‌ختانه گفتوگۆكان گفتوگۆی دیموكراسی و مه‌ده‌نین.
بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیش وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یاند: ئێمه به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كانی فه‌ره‌نسا پته‌و بكه‌ین و زیاتر به‌ره‌و پیشی ببه‌ین، هه‌روه‌ك نامانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی خوێندكار قه‌تیس بكرێت، به‌ڵكو ده‌خوازین په‌ل بهاوێژێ بۆ ئاڵوگۆڕی توێژه‌ره‌كانمان، له‌هه‌مان كاتدا فه‌ره‌نسا ده‌توانێت له‌و بوارانه‌ی كه بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان پێویستن هاوكاریمان بكات، هیواشی خواست كونسڵگه‌ری فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر بتوانێت ئه‌و رۆڵه بگێڕێت به‌تایبه‌ت كه ئیستا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كار له‌سه‌ر چونه نێو پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا و ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، (ئالان گێپغات) سه‌ركونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر، باسی له‌پێویستی كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی فه‌ره‌نسی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌پڕۆژه‌یه‌كیدامه‌زراوه‌ی (ئیكۆلی ئی پیتا)ی فه‌ره‌نسی كرد، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌ناوبانگ و گرنگه له فه‌ره‌نسا و به‌نیازن زانكۆیه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، وتیشی ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه پێگه‌یاندنی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ره له‌كوردستان، هیواشی خواست له ڕێگه‌ی ئه‌و جۆره پڕۆژانه‌وه ده‌ره‌فتیان بۆ بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك فه‌ره‌نسا به‌شداری له‌پڕۆسه‌ی بونیادانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یاند: بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی خوێندنی باڵا له‌كوردستان، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت كۆمه‌ڵێك پێوه‌ره‌مان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌بواری كواڵێت و پێداویستی بازار‌و رانكی زانكۆكه‌و شوێنی زانكۆكه‌و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و مامۆستا‌و، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی وه‌زاره‌ت یه‌كبگرێته‌وه ئێمه پێشوازی له‌كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ین و هاوكاریش ده‌بێت.
PUKmedia
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24