riklam

كتێبی الحالة العراقية و الآخر العربي بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 04:43 PM - 2015-08-26
كتێبی الحالة العراقية و الآخر العربي

كتێبی الحالة العراقية و الآخر العربي

نوێترین كتێبی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس "عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا" له‌ژێر ناونیشانی (الحالة العراقية و الآخر العربي) به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌وڵاتی لوبنان چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ "عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا" به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: كتێبه‌كه‌ له‌ سێ به‌ش پێكهاتووه‌، هه‌ربه‌شێك بۆ بابه‌تێكی تایبه‌ت ته‌رخانكراوه‌.

له‌به‌شی یه‌كه‌مدا نووسه‌ر باس له‌پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات، هه‌روه‌ها باس له‌چۆنێتی دروستكردنی په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كات.

به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ باس له‌بابه‌تی دیموكراسی له‌عیراق و كوردستان ده‌كات.

له‌به‌شی سێیه‌میشدا باس له‌گرفتی سیاسه‌ت له‌عیراقدا ده‌كات.

ئه‌و كتێبه‌ له‌دووتوێی 180 لاپه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای (دار العلوم العربیه‌ للطباعه‌ و النشر - بیروت) چاپ و بڵاوبووه‌ته‌وه‌و بڕیاریشه‌ له‌چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی بخرێته‌ به‌ردیدی خوێنه‌رانی عه‌ره‌به‌وه‌.

PUKmedia ئا/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket