riklam

فیستیڤاڵی پشتیوانی بۆ کوردستانێکی ئازاد له‌ كه‌ندا سازكرا

تاراوگە‌‌ 01:57 PM - 2015-08-25
هەشتەمین فیستیڤاڵی کولتووری ساڵانەی ماڵی کورد

هەشتەمین فیستیڤاڵی کولتووری ساڵانەی ماڵی کورد

لە بەردەوامی کارو چالاکییەکانی رێکخراوی ماڵی کوردی تورونتۆ، ئێوارەی رۆژی ٢٣ /٨/٢٠١٥ لە گۆڕەپانی شەقامی یانگ – ی تورونتۆ هەشتەمین فیستیڤاڵی کولتووری ساڵانەی ماڵی کورد لە ژێر دروشمی  (پشتیوانی بۆ کوردستانێکی ئازاد ) بەڕێوەچوو.

سەرەتا زەکەریا خدریان ئازیتا زاری بە ناوی ماڵی کوردەوە بەخێرهاتنی میوانانی کردو تەوەری چالاکییەکانی فیستیڤاڵی بۆ ئامادەبووان راگەیاند.

لەو فیستیڤاڵەدا کە نوێنەری لایەن و رێکخراوەکان و ژمارەیەکی زۆری کوردستانیانی هەرێمی ئۆنتاریو وخەلَکی بیانی نەتەوەکانی نیشتەجێی تورونتۆو کەناڵەکانی راگەیاندن ئامادەی بوون، چەندین چالاکی جۆراوجۆری کلتووری کوردی و هونەری و موزیك و سەمای کوردی بۆ ناساندنی کلتوورو فەرهەنگی نەتەوەی کورد بە گەلانی جیهان پێشکەشکران .

جەتۆ وانی بەرپرسی ماڵی کورد پەیامی رێکخراوی ماڵی کوردی خوێندەوە، لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا خەلَکی کوردستان دەیان ساڵە لە پێناو بەدیهێنانی کوردستانێکی سەربەخۆ خەباتی کردووەو قوربانی زۆری داوە، بەرپرسی ماڵی کورد.

 وتيشی: ئەمأۆ گەلی کورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو  سەقامگیری ئاسایشی جیهان لە شەڕی دژە تیرۆر بەشدارەو قوربانی زۆری داوە،  ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پشتگیری نیشتمانێکی سەربەخۆ بۆ گەلی کورد بکرێت.
 راشیگەیاند: دوژمنان هەمیشە هەوڵیان داوە فەرهەنگ و کلتووری کورد لەناوبەرن بەڵام  هەرگیز ناهێڵین  ئەو کلتوورەمان لە ناو بچێت، بەڵکو زیاتر هەوڵی پێشکەوتنشی دەدەین، ئەم فیستیڤاڵەمان بۆ ئەو مەبەستە رصكخستووة.

لە کۆتاییدا بەرپرسی ماڵی کورد سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی وڵاتانی هاوپەیمانانی کرد بەتایبەتی کەنەدا کە بەردەوامن لە هاوکاریکردنی میللەتی کورد دژی توندڕەوەکانی داعشی تیرورست.

 لە میانەی فیستیڤاڵەکەدا تیپی کلتووری ماڵی کورد رێپێوانێكی بۆ نمایشکردنی جلوبەرگی کوردی ناوچەکانی کوردستانی  پێشکەشکرد، دواتر چەندین چالاکی هونەری هەڵپەرکێ و گۆرانی کوردی لە لایەن گروپی میوزیکی فەرزاد سابونی پێشکەشکران.

دوا بەشی فیستیڤاڵەکەش تەرخانکرا بۆ هونەرمەندانی دەنگ خۆش عەلی زەندی و خاتوو لیمؤو دانا چاوشین و شارووز بە گۆرانی و ئاوازی فؤلکلؤری و زەماوەندی بەشداربووان تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو. 

PUKmedia عوسمان عەلی- تورونتو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket