riklam

ته‌كنه‌لۆجیا.. LG تابلێتی G Pad II 10.1 ی راگه‌یاند

تەکنەلۆجیا 10:14 AM - 2015-08-25
قه‌باره‌ی 1.10 ئینجه‌

قه‌باره‌ی 1.10 ئینجه‌

كۆمپانیای LG كۆری تابلێتی نوێی G Pad II 10.1  ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌وا دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ بۆ یه‌كه‌مینجار له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی IFA 2015 نمایشده‌كرێت.

تابلێتی G Pad II 10.1 خاوه‌نی روونمایه‌كه‌ به‌قه‌باره‌ی 1.10 ئینج و به‌ڕوونی 1920*1200 پێكسڵ و به‌ پرۆسێسه‌رێكی سناپدراگن 800 چوار ناوكی و به‌خێرایی 26.2 گێگاهێرتز كارده‌كات و قه‌باره‌ی رامه‌كه‌ی 2 گێگابایته‌، بیرگه‌ی ناوه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ 16 گێگابایته‌ و توانایی زیادكردنی هه‌یه‌ له‌رێگه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی له‌ جۆری microSD.

كامێرای دواوه‌ی تابلێته‌كه‌ 5 مێگاپێكسڵه‌ و كامێرای پێشه‌وه‌یشی 2 مێگاپێكسڵه‌، هێزی پاتریه‌كه‌ی 7400 میلی ئه‌مپێره‌ له‌سه‌عاتێكدا، هاوكات به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 5،1،1 لۆلیپۆپ كارده‌كات.

جێگه‌ی باسه‌، تابلێته‌كه‌ به‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وه‌شانه‌كانی Wi-Fi و LTE له‌ كۆگاكان به‌رده‌ست ده‌بێت و ته‌نها یه‌ك جۆر ره‌نگی هه‌یه‌ ئه‌ویش ڕه‌نگی بڕۆنزییه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك نییه‌ ده‌رباره‌ی نرخ و كاتی خستنه‌بازاڕی تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ ئێڵ جی له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی IFA 2015  نمایشی ده‌كات.


PUKmedia تۆڕی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری كوردی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket