فه‌ره‌نساو گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵات
بیروڕا 04:58 PM - 2015-08-24.
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌وڵاته گه‌وره‌كانی جیهان، كه له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه به‌سه‌ر جیهانه‌وه. ماوه‌یه‌كیشه به‌تایبه‌تی له‌پاش هاتنه سه‌ركاری سه‌رۆك "فرانسۆا هۆلاند" به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاماده‌یی له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌تی هه‌یه. هۆكاری ئه‌م چالاكی و گه‌ڕانه‌وه به‌هێزه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ رۆژهه‌ڵات له‌به‌ر چییه؟ فه‌ره‌نسا له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌دوای چیدا ده‌گه‌ڕێت؟
ئێمه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باس له‌م سیاسه‌ته نوێیه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ناوچه‌كه‌دا بكه‌ین.
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌وڵاته گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا، كۆی گشتی رووبه‌ری ده‌گاته "543.965 كم 2" جگه له‌بوونی كۆمه‌ڵێك دورگه‌ی بچووك كه ده‌كه‌ونه ناو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و پاسیڤیكه‌وه. وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌باكوورو رۆژئاواوه زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌وریداوه، له‌باشووریشه‌وه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست. فه‌ره‌نسا ده‌كه‌وێته دڵی ئه‌وروپاوه، دراوسێی "ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، ئیتالیا، ئیسپانیا، سویسرا، به‌ریتانیا"یه. ئه‌م پێگه جوگرافیه‌ش وایلێكردووه كه له‌ڕووی سیاسییه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئه‌وروپاوه هه‌بێت.
ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 65 ملیۆن كه‌س. له‌ناو فه‌ره‌نسادا جگه له‌فه‌ره‌نسی، كۆمه‌ڵێك كه‌مه نه‌ته‌وه‌ی تریش ده‌ژین وه‌كو: (كۆرس، باسك، بروتانی) جگه له‌م كه‌مه نه‌ته‌وانه‌ش، نزیكه‌ی پێنچ ملیۆن بێگانه ده‌ژی، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی باكووری ئه‌فریكان. زۆربه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان مه‌سیحین و سه‌ر به‌مه‌زهه‌بی كاتۆلیكین، ئاینی ئیسلامیش دووه‌مین ئاینی فه‌ره‌نسایه، له‌پاش ئه‌ویش جوله‌كه‌و بودی دێت. فه‌ره‌نسا وڵاتێكی سیكولاره‌و خاوه‌نی سیستمێكی دیموكرات و په‌رله‌مانتاریه. "ئازادی، یه‌كسانی، برایه‌تی" دروشمی كۆماری فه‌ره‌نسایه.
له‌ڕووی ئابووریشه‌وه، فه‌ره‌نسا خاوه‌نی ئابووریه‌كی به‌هێزه، كۆی به‌رهه‌می گشتی نیشتمانی فه‌ره‌نسا ده‌گاته 2.113 ملیار یۆرۆ، پێنجه‌مین هێزی ئابووری جیهانی پێكده‌هێنێت. فه‌ره‌نسا ده‌وڵه‌تێكی پیشه‌شازی گه‌وره‌یه‌و یه‌كێكه له حه‌وت زلهێزه پێشه‌شازییه گه‌وره‌كانی جیهان. خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهانه به‌تایبه‌تی له‌بواری ئۆتۆمبیل و نه‌وت و پیشه‌شازی كیماییدا. جگه‌له‌وه‌ش له‌بواری كشتوكاڵی و گه‌شتیاریشدا یه‌كێكه له‌وڵاته به‌هێزه‌كانی جیهان، ساڵانه نزیكه‌ی 70 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ناو سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا
ئه‌مڕۆ فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانیه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆ. فه‌ره‌نسا ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌و خاوه‌نی مافی ڤیتۆیه، ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، پێنچه‌مین هێزی ئابووری جیهانه، ئه‌ندامی ناتۆیه، جگه‌له‌وه‌ش له‌ڕووی كولتووریه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایكردووه كه وڵاتێكی كاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر جیهاندا.
فه‌ره‌نساو یه‌كێتی ئه‌وروپا
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رۆڵێكی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌م رێكخراوه ئابووری و سیاسییه گه‌وره‌یه‌ی جیهاندا گێڕاوه. به‌ڵام له‌ماوه‌ی پێشوودا به‌تایبه‌تی له‌پاش ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری ساڵی 2008، هه‌ستده‌كرێت كه رۆڵی فه‌ره‌نسا له‌چاو ئه‌ڵمانیا لاوازتره، زۆرێك له‌چاودێرانیش پێیانوایه كه ئێستا ئه‌ڵمانیا به‌ته‌واوه‌تی رۆڵی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوه‌دا سه‌پاندووه‌و رۆڵی فه‌ره‌نسا لاوازتر بووه.
كاریگه‌ری كولتووری فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر جیهانه‌وه
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌مێژوودا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كولتووری مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌بووه، به‌شێكی زۆری فه‌یله‌سوفانی سه‌رده‌می رێنانساز خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا بوون، له‌وانه (دیكارت، ڤۆلتێر، رۆسۆ)، له‌ڕووی ئه‌ده‌بیشه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی جیهانیه‌وه هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ده‌كانی هه‌ژده‌و نۆزده‌دا، لێره‌وه ره‌وتی ریالیزم و سیمبۆلیزم و رۆمانسیه‌ت سه‌ریهه‌ڵدا. نووسه‌رانی وه‌كو (ڤیكتۆر هۆگۆ، رامبۆ، به‌لزاك، زۆلا، بۆدلێر)، هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌پێشه‌وای ئه‌ده‌بی جیهانی داده‌نرێن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، فه‌ره‌نسا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به‌تایبه‌تی له‌پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه، ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی جارانی نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لێره‌دا بواری باسكردنی نییه. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكانێكیش پێیانوایه كه فه‌ره‌نسا هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له‌ڕووی كولتووریه‌وه كاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه.
زمانی فه‌ره‌نسی
زمانی فه‌ره‌نسی یه‌كێكه له‌زمانه زیندووه‌كانی جیهان. زیاتر له 400 ملیۆن كه‌س قسه‌ی پێده‌كات. زمانی یه‌كه‌می 80 ملیۆن كه‌سه، هه‌روه‌ها زمانی دووه‌می 190 ملیۆن كه‌سه. زمانی فه‌ره‌نسی له 70 ده‌وڵه‌ت له‌قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێنێت. له‌ساڵی 1970 وه، رێكخراوی "فرانۆكۆڤینی" دروستبوو. كه پێكهاتووه له 70 ده‌وڵه‌تی جیهان. هه‌رچه‌نده زمانی فه‌ره‌نسی له‌چاو زمانه‌كانی تردا به‌تایبه‌تی ئینگلیزی، به‌وشێوه‌یه‌ی جاران كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان نییه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوشدا، چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له‌كوردستان كراونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌سلێمانی و هه‌ولێر. له‌سلێمانی قوتابخانه‌ی دانیاڵ میتران هه‌یه، كه له‌ساڵی 2009ـه‌وه دامه‌زراوه‌و ساڵی 2013 نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه. ئه‌م\اۆ ئه‌م قوتابخانه‌یه خاوه‌نی 115 خوێندكاره‌و ژماره‌ی خوێندكارانیشی ساڵ له‌دوای ساڵ زیاد ده‌كات. جگه‌له‌مه‌ش، ئه‌م قوتابخانه‌یه ساڵانه چه‌ند كۆرسێك بۆ فێربوونی زمانی فه‌ره‌نسی له‌سلێمانی ده‌كاته‌وه‌و خه‌ڵكانێكیش له‌هه‌وڵی فێربوونی زمانی فه‌ره‌نسیدان، به‌ڵام له‌چاو زمانی ئینگلزیدا كه‌متره.
فه‌ره‌نساو رۆژهه‌ڵات
دیاره فه‌ره‌نسا له‌چاو ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌وروپیدا، زیاتر شاره‌زایی و ئاگاداری رۆژهه‌ڵات بووه. یه‌كه‌مین به‌ریه‌ككه‌وتنی فه‌ره‌نسیه‌كان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵات، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یانزه‌و جه‌نگی خاچپه‌رستی. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1798. كاتێك ناپلیۆن په‌لاماری وڵاتی میسریدا، فه‌ره‌نسا ده‌یویست میسر بكاته پێگه‌یه‌كی به‌هێزی خۆی له‌ڕۆژهه‌ڵاتداو سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی فه‌ره‌نسی له‌ڕێگه‌ی میسره‌وه به‌هێز بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ناپلیۆن ده‌ڵێت: "من هیچم له‌ئه‌سكه‌نده‌ی مه‌زن كه‌متر نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و له‌ته‌مه‌نی بیست و شه‌ش ساڵیدا په‌لاماری میسری دا، به‌ڵام من ته‌مه‌نم بیست و هه‌شت ساڵه".
له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه‌و هه‌تاوه‌كو جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، فه‌ره‌نسا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتدا هه‌بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی "سایكس _بیكۆ" رۆژهه‌ڵاتیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكرد. به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مرۆش له‌ئه‌نجامی ئه‌م رێككه‌وتنه بووه.
به‌ڵام فه‌ره‌نسا له‌پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه، ئه‌و رۆڵه‌ی جارانی نه‌ماوه‌و زیاتر ئه‌مریكا جێگه‌ی رۆڵی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسای له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا گرتووه‌ته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێره فه‌ره‌نسیه‌كه بۆ رۆژهه‌ڵات
هه‌میشه فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئاماده‌یی له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی جددی به‌شداری رووداوه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌كاتی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، بۆنموونه فه‌ره‌نسا یه‌كێكبوو له‌ده‌وڵه‌تانه‌ی كه رۆڵێكی چالاكانه‌ی هه‌بوو له‌ڕووخاندنی رژێمی قه‌زافی له‌لیبیا، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی ته‌داخولی كرد. هه‌روه‌ها له‌ڕووداوه‌كانی تونس و میسر‌و سوریاشدا، ۆۆڵی به‌رچاوی گێڕا.
له‌پاش هاتنه سه‌ركاری سه‌رۆك فرانسوا هۆڵاندیش، رۆڵی فه‌ره‌نسا به‌هێزتربوو. ئه‌مه‌ش له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابووری و سیاسه‌وه‌یه. بۆنموونه فه‌ره‌نسا له‌پێش ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌وروپی پێشوازی له‌سه‌رۆكی تازه‌ی میسر "سیسی" كرد‌و سه‌فقه‌یه‌كی سه‌ربازیان له‌گه‌ڵ سازكرد 24 فڕۆكه‌ی رافاڵی فه‌ره‌نسی به‌میسر فرۆشت. له‌پاش میسریش 24 فڕۆكه‌ی رافاڵی به‌بڕی 7 ملیار دۆلار به‌قه‌ته‌ر فرۆشت. ئیماراتیش ئاماده‌گی خۆی پیشانداوه بۆ كڕینی 16 فڕۆكه‌ی رافاڵ. له‌مانگی پێشوشدا میر "محه‌مه‌د بن سه‌لمان" جێنشینی دووه‌می مه‌لیكی سعودیه، سه‌ردانی پاریسی كرد‌و سه‌فقه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانیان به‌بڕی 12 ملیارد دۆلار مۆركرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك فرانسۆ هۆڵاند یه‌كه‌مین سه‌رۆكی بیانی بوو، كه له‌مانگی شه‌شدا به‌شداری له‌لوتكه‌ی سه‌رانی وڵاتانی كه‌نداو له‌ڕیاز كرد. ئێستاش فه‌ره‌نسا ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یه كه ئه‌مریكا له‌دژی چه‌ته‌كانی داعش دروستیكردووه.
ئه‌م سیاسه‌ته چالاكه‌ی فه‌ره‌نسا بووه‌ته جێگه‌ی قسه‌وباسی زۆربه‌ی چاودیرانی سیاسی ناوچه‌كه. ئایا فه‌ره‌نسا ته‌نها به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریدا ده‌گه‌ڕێت یان مه‌سه‌له‌كه زۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری گه‌وره‌تره؟ زۆرێك پێیانوایه فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت رۆڵێكی گه‌وره‌تر له‌قه‌باره‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت و دیسانه‌وه خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵات، یه‌كێكه له‌ئاواته دێرینه‌كانی هه‌موو سیاسیه‌كانی فه‌ره‌نسا. دیاره ئه‌م ناوچه‌یه له‌ڕووی دابینكردنی وزه‌وه رۆڵێكی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌ئابووری جیهانیدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌تی نوێی فه‌ره‌نسا. هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا هه‌میشه چاودێری رۆژهه‌ڵاتی كردووه‌و به‌شداربووه له‌داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت زلهێزه‌كانی جیهان له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا. ئێستاش له‌پاش پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه، فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت جێگه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا بگرێته‌وه.
به‌ڵام ئایا فه‌ره‌نسا ده‌توانێت جێگه‌ی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه؟ یان سیاسه‌تی فه‌ره‌نسا ته‌واوكه‌ری سیاسه‌تی ئه‌مریكایه له‌ناوچه‌كه؟ زۆرێك له‌چاودێرانی سیاسی پێیانوایه كه ئه‌م رۆڵه چالاكه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا، به‌رازیبوونی ئه‌مریكایه، چونكه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌هێمنی ناوچه‌كه به‌جێبهێڵێت، فه‌ره‌نساش ئاماده‌یه جێگه‌ی ئه‌مریكا بگرێته‌وه. به‌ڵام زۆركه‌سیش له‌وباوه‌ره‌دان كه فه‌ره‌نسا به‌ته‌نها ناتوانێت رۆڵی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا پڕبكاته‌وه، چونكه ئابووری فه‌ره‌نسی به‌رگه‌ی خه‌رجی زۆری سه‌ربازی له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ناكات.
فه‌ره‌نساو جه‌نگی داعش
له‌پاش داگیركردنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، جه‌نگێكی خوێناوی به‌رۆكی ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی گرتووه. ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ڕێگه‌ی هێزی ئاسمانی و لۆجیستیكیه‌وه یارمه‌تی هێزی و پێشمه‌رگه‌و عیراق ده‌ده‌ن له‌جه‌نگیان دژ به‌داعش. ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت، كه فه‌ره‌نسا له‌چاو ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌وروپی زۆر چالاكانه‌تر به‌شداری ئه‌م جه‌نگه ده‌كات. دیاره ئه‌م رۆڵه چالاكه‌ی فه‌ره‌نساش په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵێك هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه هه‌یه.
له‌ڕووی ناوخۆییه‌وه ره‌وه‌ندێكی موسوڵمانی گه‌وره له‌فه‌ره‌نسا ده‌ژی، هه‌موو كاتێكیش كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵات كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌م ره‌وه‌نده موسوڵمانه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی به‌هێزبوونی ره‌وتی سه‌له‌فی و جیهادیستی، بینیمان چۆن زستانی ئه‌مساڵ، جیهادیسته‌كان په‌لاماری گۆڤاری شاڕلی ئیبدۆیان دا. له‌ڕووی ده‌ره‌كیشه‌وه فه‌ره‌نسا هه‌میشه ترسی له‌به‌هێزبوونی ره‌وتی سه‌له‌فی توندڕه‌و هه‌یه، چونكه ده‌زانن پاشتر كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر ئه‌وروپا ده‌بێت.
داعشه فه‌ره‌نسیه‌كان
له‌كاتێكدا فه‌ره‌نسا به‌وپه‌ڕی هێزو توانایه‌وه به‌شداری جه‌نگی دژ به‌داعش ده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا به‌شێكی زۆری ئه‌و جیهادیستانه‌ی كه له ئه‌وروپاوه هاتوونه‌ته ناو داعشه‌وه خه‌ڵكی فه‌ره‌نسان، به‌تایبه‌تی ئه‌و فه‌ره‌نسیانه‌ی كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن. ئێستا ئه‌م جیهادیسته فه‌ره‌نسیان بوه‌ته جێگه‌ی قسه‌وباس و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆربه‌ی نووسه‌ران و چاودێرانی سیاسی فه‌ره‌نسی و جیهان.
ئه‌وه چییه كه‌وا له‌گه‌نجێكی فه‌ره‌نسی ده‌كات كه فه‌ره‌نسا جێبهێڵێت و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات به‌ڕێبكه‌وێت و به‌شداری چه‌ته‌گه‌ری و تاوانه‌كانی داعش بكات؟ دیاره به‌شێكی زۆری ئه‌و جیهادیستانه، كێشه‌ی ئینتمایان بۆ وڵات هه‌یه، له‌كاتێكدا به‌وه‌ره‌قه فه‌ره‌نسین، به‌ڵام له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌وه هه‌ست به‌په‌راوێزخستن و جودایی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌ژین.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك چاو‌دێر بۆ خراپی باری ئابوری ده‌یگه‌ڕێننه‌وه، چونكه له‌فه‌ره‌نسا له‌ناو ره‌وه‌نده موسوڵمانه‌كه‌دا، رێژه‌ی بێكاری زۆره.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا ره‌وتی ئیسلامی له‌به‌هێزبووندایه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ره‌وه‌ندی موسڵمانی فه‌ره‌نسیه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌م ره‌وه‌نده خه‌ڵكی مه‌غریبی عه‌ره‌بی "تونس، جه‌زائیر، مه‌غریب"، له‌م سێ وڵاته‌شدا ره‌وتی ئیسلامی و جیهادیستی به‌هێزه.
كورد‌و فه‌ره‌نسا
په‌یوه‌ندی كورد به‌فه‌ره‌نساوه زۆر كۆنه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گه‌ریده فه‌ره‌نسیانه‌ی كه له‌سه‌ده‌كانی پێشودا هاتوونه‌ته كوردستان. به‌ڵام یه‌كه‌مین به‌ریه‌ككه‌وتنی فه‌ره‌نسا به‌كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م. فه‌ره‌نسا رۆڵێكی زۆر خراپی بینی له‌دابه‌شكردنی وڵاتی كوردستاندا، چونكه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس _ بیكۆ، كوردستان بۆ چوار پارچه دابه‌شكرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌ره‌نسا دۆستێكی نزیكی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان بوو، به‌تایبه‌تی رژێمی سه‌دام. فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی بووه كه ده‌رگاكانی بۆ سه‌دام كرده‌وه، ساڵی 1975 سه‌دام سه‌ردانی پاریس ده‌كات و هه‌وڵی كڕینی وێزگه‌ی ئه‌تۆمی ده‌دات. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ساڵی 1982 ئه‌م وێزگه ئه‌تۆمیه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له‌ناوده‌برێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سه‌دام په‌یوه‌ندییه‌كی ئێجگار به‌هێزی هه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشوو "جاك شیراك". هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می فرانسۆ میترانیشدا، فه‌ره‌نسا له‌ڕووی عه‌سكه‌ریه‌وه یارمه‌تی سه‌دامی ده‌داو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆری پێفرۆشتووه.
به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌ره‌نسا رۆڵێكی باشی هه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌دا كه به‌هه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسا توانرا هێڵی پاراستنی ئاسمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت. هه‌روه‌ها له‌كاتی جه‌نگی ناوخۆشدا رۆڵێكی زۆرباشی هه‌بوو، ده‌یویست كیانێك بۆ كورد دروستبكات، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌م هه‌وڵه‌ی فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن لایه‌نێكی كوردیه‌وه درایه ده‌ستی توركیا‌و كۆتایی به‌م هه‌وڵه‌ی فه‌ره‌نسا هێنرا.
ئه‌مڕۆش فه‌ره‌نسا رۆڵێكی زۆرباشی هه‌یه له‌پشتگیریكردنی كورد له‌باشوورو رۆژئاوادا له‌جه‌نگی دژ به‌داعش. به‌ڵام ئاخۆ كورد ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م زلهێزه‌ی جیهان بكات؟ تا چه‌نده كورد ده‌توانێت فه‌ره‌نسا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی رزگاریخوازی خۆی به‌كاربهێنێت؟
به‌دڵنیایه‌وه فه‌ره‌نسا رۆڵێكی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌ناو سیاسه‌تی نیوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه، هه‌روه‌ها ئێستاش یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا هه‌یه، هه‌ربۆیه زۆر گرنگه بۆ ئێمه‌ی كورد په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته مه‌زنه‌ی جیهان هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان
1. محمد بن سلمان في باريس.. و 10 اتفاقيات بين السعودية وفرنسا بينها "عسكرية" و "نووية. سايتي CNN
2. فر‌نسا والعربية السعودية.www.diplomatie.gouv.fr/ar/
3. منصور المرزوقي البقمي/العلاقات السعودية-الفرنسية في شرق أوسط متغير/ مركز الجزيرة للدراسات.
4. Frankreich/ www.auswaertiges-amt.de
5. Frankreich/www.bpb.de
6. Die Geschichte Frankreichs/://www.frankreich-info.de
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28