riklam

هاوكاریكردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان دوپاتكرایه‌وه‌

ژنان‌ 11:08 AM - 2015-08-22
وه‌فدی كۆریای باشور سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان ده‌كات

وه‌فدی كۆریای باشور سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان ده‌كات

كۆریای باشور پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆگرام و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان دوپاتده‌كاته‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاشنابوون به‌ سیاسیه‌ت و پرۆگرامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به‌ گه‌شه‌پێدانی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌فدێكی كۆریای باشوور كه‌ پێكهاتبوو له‌ خاتوو جیو مین كیۆنگ به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی په‌یمانگه‌ی كۆریا بۆ گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی، یۆنگ سوو چۆ به‌رپرسی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ده‌زگای "KWAU"ی كۆریایی، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانیان كرد.

وه‌فده‌كه‌ له‌لایه‌ن خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و خاتوو فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ ئه‌نجومه‌ن، به‌ئاماده‌بوونی جوان عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی له‌ زانكۆی سۆران، پێشوازیان لێكرا، له‌ دیدارێكی هاوبه‌شدا دوای ئاشنابوونی شاندی میوان به‌ چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان، ده‌ستخۆشیان كردو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆگرام و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان دووپاتكرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا شاندی كۆریای باشوور ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ گه‌شه‌پێدانی ژنانی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و شیاندن بۆ گه‌شه‌پێدانی ژنان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ مافه‌كانی ژنانه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی، كه‌ ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ره‌سمی له‌ زانكۆی سۆران ده‌كرێته‌وه‌، ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوو.

PUKmedia دلێر ئیبراهیم – هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

سروشتی گۆمی فێڵاو

کوردستان 09:02 AM - 2024-04-16 رۆژی ژینگەی هەرێم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket