ئه‌مه‌ل جه‌لال: باری ئابوری هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه
ژنان 06:05 PM - 2015-08-18ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: هاوسه‌رگیری كه‌میكردووه‌و جیابوونه‌وه زیادیكردووه
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئاماری كۆی كار‌و چالاكییه‌كانی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2015 دا راگه‌یاند.
رێژه‌یه‌كی زۆر له‌داواكانی به‌رده‌م دادگاكان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه له‌نووسراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه، هاتووه: دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه به‌چه‌شنی ساڵانی رابردوو، كاروباری دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌و كۆی كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌و دادگایانه‌و هه‌روه‌ها دادگاكانی باری كه‌سی و ئاماری تایبه‌ت به‌هاوسه‌رگیری و لێكجیابوونه‌وه‌و به‌راوردێكی نێوانیان له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، هه‌روه‌ها داوا یه‌كلاكراوه‌كان و یه‌كلانه‌كراوه‌كانی به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، رێژه‌یه‌كی زۆرتر له‌داواكانی به‌رده‌م دادگاكان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه.
هاوسه‌رگیری كه‌میكردووه‌و جیابوونه‌وه زیادیكردووه
له‌به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌هاوسه‌رگیری و لێكجیابوونه‌وه‌ش، رێژه‌ی هاوسه‌رگیری له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر چوار پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك-گه‌رمیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو 2 هه‌زارو چوارده كه‌میان كردووه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی لێكجیابوونه‌وه‌ش له‌كۆی چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ئه‌و رێژه‌یه زیادیكردووه.
هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی ناو ئاماره‌كه‌ش، هۆكاری جیاجیا له‌پشت زیادبوونی ئاماری لێكجیابوونه‌وه‌كانه، كه سه‌ره‌كیترینیان نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كترو هه‌روه‌ها جیاوازی ته‌مه‌ن و هۆكاری نه‌زۆكی و داوێنپیسی، یان نه‌بوونی ماڵی جیا‌و چه‌ندین هۆكاری تر كه له‌نێو خشته‌ی ئاماری دادگاكان ده‌ستنیشان كراوه.
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌قڵانی و رۆحی به‌ڕێوه‌ناچێت
له‌باره‌ی ئه‌و رێژانه‌ی ناو ئاماره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ل جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری زیادیكردووه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌قڵانی و رۆحی به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵكو پرۆسه‌كه پرۆسه‌یه‌كی ناته‌ندروسته، هه‌ربۆیه لێكتێگه‌یشتنه‌كان زۆر ئه‌سته‌مه‌و ناكۆكی و ململانێكان رۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندان.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی جیاده‌بنه‌وه ئه‌وانه‌ن كه هێشتا نه‌چوونه‌ته قۆناغی كامڵبوونه‌وه
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا بارودۆخی وڵات كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و رێژانه؟ ئه‌مه‌ل جه‌لال وتی: به‌ڵێ، به‌داخه‌وه بۆنموونه عیراق پێش وڵاتی یه‌مه‌ن كه‌وتووه له‌هاوسه‌رگیری پێشوه‌ختدا، واتا ئه‌وانه‌ی له‌پێش ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه هاوسه‌رگیریان پێده‌كرێت، كه به‌پێی ئاماره‌كانیش ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌وانه‌ی جیاده‌بنه‌وه ئه‌وانه‌ن كه هێشتا نه‌چوونه‌ته قۆناغی كامڵبوونه‌وه. بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه بارودۆخی وڵات كاریگه‌ری هه‌یه.
گه‌نجان خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌به‌رپرسیاریه‌تی هاوسه‌رگیری
له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هاوسه‌رگیریشه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان بۆ PUKmedia وتی: به‌داخه‌وه له‌ئێستادا ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی ناله‌بارداین، به‌وپێیه‌ی روبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی بووینه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه گه‌نجانی ئێمه یان نیشتمانه‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن، یان خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌به‌رپرسیاریه‌تی هاوسه‌رگیری.
باری ئابوری هۆكاری سه‌ره‌كییه
وتیشی: گه‌نجه‌كانمان داهاتێكی واشیان نییه كه پێی بچنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، چونكه دروستكردنی خێزان ته‌نها گرێبه‌سته‌كه نییه، به‌ڵكو له‌ژێر باری ئه‌و گرێبه‌سته‌دا چه‌ندین به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه، ئه‌و به‌رپرسیارییانه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌سراوه‌ته‌وه به‌باری ئابووری تاكه‌كانه‌وه. هه‌ربۆیه به‌داخه‌وه گه‌نجانی كوردستان توشی نائومێدی و ره‌شبینی بوون به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و وه‌كو پێویست به‌ده‌م ئه‌و داخوازییه‌وه ناچن.
PUKmedia ئا/ لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23