ی.ن.ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوانی رۆژئاڤا بووه
چاوپێکەوتن 02:03 PM - 2015-08-16ی.ن.ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوانی رۆژئاڤا بووه
بێریڤان خالید: پشتگیریی هه‌موو چالاكییه هونه‌ریی‌وكه‌لتوورییه‌كان ده‌كه‌ین به‌جیاوازیی ئایدیۆلۆژیی‌و ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، خاتوو بێریڤان خالید وه‌زیری رۆشنبیریی كانتۆنی جه‌زیره له‌خۆرئاوای كوردستان، به‌سه‌ردانێك هاته باشووری كوردستان‌و به‌تایبه‌تیش سه‌ردانه‌كه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان‌و كه‌ركوكی گرته‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی حزبی‌و حكومی‌و رووناكبیرییدا دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی هه‌بوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك-ی كرد‌و له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌كادران‌و رۆژنامه‌نووسانی ئۆرگانه جیاجیاكانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندندا رۆشنایی خسته سه‌ر كاروچالاكییه سیاسی‌و رۆشنبیرییه‌كان له‌خۆرئاوا كه چۆن شانبه‌شانی بوونی شۆڕش‌و به‌رخۆدان به‌شێوه‌یه‌كی جدیی ئاوڕ له‌بواری كه‌لتووریی‌و هونه‌ریی‌و زمان‌و سینه‌ماش دراوه‌ته‌وه. له‌و دیداره‌دا خاتوو بێریڤان روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی چه‌ندین پرس بۆ رۆژنامه‌نووسان‌و كادرانی راگه‌یاندن پێشكه‌ش كرد‌و سه‌رنج‌و تێبینییه‌كانی خۆشی له‌باره‌ی كۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ داموده‌زگاكان‌و دیداره‌كانی له‌باشووری كوردستان خسته‌ڕوو:
سه‌ره‌تا بێریڤان خالید ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌رچی كورد له‌خۆرئاوا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بیری له‌وه كرده‌وه نه‌كه‌وێته كۆی دۆخی ئاڵۆزی سوریاوه‌و له‌و رووه‌شه‌وه بیری هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌ن‌و دامه‌زراندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كرده‌وه له‌كانتۆنه‌كاندا تا كاروباری هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه ئازادكراوانه په‌كی نه‌كه‌وێت‌و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هاووڵاتیان به‌جیاوازیی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌وه له‌رۆژئاوا هاوكاربوون بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌زموونه.
ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگی تیرۆریستان نه‌بووایه
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر تیرۆریستان ئاسته‌نگیان دروست نه‌كردایه ئێستا چه‌ندین هه‌نگاو له‌پێشتر ده‌بووین، به‌ڵام هێشتاش سه‌رباری به‌رده‌وامیی شۆڕش‌و به‌رخۆدان له‌ناوچه‌كانی كۆبانێ‌و سه‌رێ كانی‌و گرێ سپی‌و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه جیهانیان سه‌رسام كرد‌و په‌لهاویشتنی تیرۆریستانی راگرت‌و پاشه‌كشه‌ی پێكردن، ئیداره‌ی خۆسه‌ریی له‌رۆژئاوا پێبه‌پێی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان، هیچ بوارێكی ئابووریی، كه‌لتورویی، كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رامۆش نه‌كردووه.
چالاكییه كه‌لتوورییه‌كان به‌رده‌وامن
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌و چالاكییه رووناكبیرییانه كرد كه له‌كانتۆنی جه‌زیره به‌ڕێوه‌ده‌چن هه‌ر له‌بواری به‌دۆكیۆمێنتكردنی رۆژانه‌ی شۆڕش‌و ده‌رچوواندنی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌و هه‌فته‌نامه‌ی جیاجیا به‌زمانه‌كانی كوردی به‌پیتی لاتینی‌و هه‌روه‌ها به‌زمانی عه‌ره‌بی‌و به‌زمانی سریانی.
له‌باره‌ی چالاكیی هونه‌ریی‌و سینه‌ماییشه‌وه ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه تائێستا له‌چه‌ند شوێنێك پیشانگای گه‌وره‌و ده‌سته‌جه‌معیی هونه‌رمه‌ندانی رۆژئاوا كراوه‌ته‌وه‌و وه‌ك وه‌زاره‌ت پشتگیریی هه‌موو چالاكییه هونه‌رییه‌كان‌و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانیان كردووه، به‌بێ جیاوازیی ئایدیۆلۆژیی‌و ره‌گه‌زیی‌و ئایینی، به‌ڵام وتی: هه‌رچی چالاكییه‌ك كه ئێستا هه‌یه پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه كه له‌خزمه‌ت قۆناغی شۆڕشدا بێت‌و هاندانی تێدابێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و هێزه تاریك په‌رسته‌كان.
فیلم له‌باره‌ی به‌رخۆدانه‌وه
له‌باره‌ی هاندانی بواری سینه‌ماو شانۆشه‌وه، خاتوو بێریڤان رایگه‌یاند: ئێستا له‌دوای ئازادكردنی حه‌سه‌كه هۆڵێكی گه‌وره‌ی سینه‌ما هه‌یه كه ده‌كرێت وه‌كو وه‌زاره‌ت وه‌ری بگرین‌و كاربكه‌ین بۆ گه‌شه‌دان به‌كاری فیلیمسازی‌و وتیشی فیلمیش له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌باره‌ت به‌به‌رخۆدانی رۆژئاوا به‌رهه‌مهێنراوه‌و ناردومانه بۆ هه‌ندێك فێستیڤاڵ‌و خراوه‌ته پێشبڕكێوه. هه‌رچی بواری شانۆشه ئه‌وه كاری نه‌وه‌ستاوه‌و پێش دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی دیموكراتیش چالاكیی شانۆ هه‌ر هه‌بووه‌و نه‌وه‌ستاوه‌و ئێستا ئێمه ده‌توانین زیاتر رێكی بخه‌ین‌و گه‌شه‌ی زیاتریشی پێبده‌ین.
په‌ره‌دان به‌زمانی كوردی
له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانیشه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌رچه‌نده ئێستا وه‌كو وه‌زاره‌ت‌و وه‌كو ئیداره‌ی خۆسه‌ریش پاره‌و ئیمكانییه‌تێكی ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه بتوانن كتێب‌و بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌ئه‌ده‌بی منداڵان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بی به‌گشتیش چاپ بكه‌ن، به‌ڵام وتی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئێستا مه‌سه‌له‌ی زمانی كوردیی له‌بواری خوێندندا كردۆته خه‌می خۆی‌و پێشتر تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی هه‌بوو به‌زمانی كوردی، به‌ڵام ئێستا تا پۆلی شه‌شه‌م هه‌یه، ئه‌وه جگه له‌چه‌ندین كۆرس‌و سه‌نته‌ری خوێندنی زمانی كوردی له‌هه‌رسێ كانتۆنه‌كه كه خه‌ڵكی خۆرئاوا به‌وپه‌ڕی حه‌ماسه‌وه رووی تێده‌كه‌ن.
یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوان بووه
له‌باره‌ی هاوكاریی‌و پشتیوانیی باشووری كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشه‌وه بۆ كانتۆنی جه‌زیره‌و خۆرئاوا به‌گشتی، وه‌زیری رۆشبیریی كانتۆنی جه‌زیره رایگه‌یاند: به‌ر له‌شۆڕش له‌خۆرئاوا كوردانی خۆرئاوا پشتگیرو پشتیوان‌و شۆڕشڤانی سه‌رجه‌م شۆڕشی پارچه داگیركراوه‌كانی كوردستان بوون، ئێستاش له‌شۆڕشی رۆژئاوادا پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤان‌و گه‌ریلا‌و تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات پێكه‌وه گیانی خۆیان له‌كۆبانێ-وه بۆ خانه‌قین‌و جه‌له‌ولا ده‌كه‌نه قوربانی، بۆیه وتی: باسكردن له‌پارچه‌كانی كوردستان ئیعتیرافكردنه به‌و دابه‌شكردنه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان‌و ته‌نها ده‌كرێت بڵێین باشوور‌و باكوور‌و رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاڤا‌و هه‌مووانیش پشتگیرو پشتیوانی یه‌كترین، ئاماژه‌شی به‌رۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد له‌و پشتیوانییانه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌شۆڕشی رۆژئاڤای كردووه‌و ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی كرد.
رۆڵی ژن له‌كایه‌كانی باشووردا
له‌باره‌ی رۆڵی ژنانیشه‌وه له‌ڕۆژئاوا، راشكاوانه وتی: شۆڕشی رۆژئاوا به‌شۆڕشی ژنان ناسراوه‌و له‌وێ ژنان‌و كچان سه‌لماندوویانه كه هاوشانی پیاوان‌و كوڕان هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خه‌باتی سیاسی‌و سه‌ربازیی‌و به‌رخۆدان‌و كه‌لتووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و په‌روه‌رده‌یی ده‌گرنه ئه‌ستۆ به‌وپه‌ڕی یه‌كسانیی له‌ماف‌و ئه‌ركدا‌و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی گرت كه له‌باشوور ژن وه‌ك پێویست له‌كایه‌كاندا رۆڵیان نییه یان رۆڵیان پێنه‌دراوه‌و له‌و رووه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ردانی به‌ره‌كانی به‌رخۆدان له‌جه‌له‌ولاوه بۆ كه‌ركوك هیچ ئاماده‌ییه‌كی ره‌گه‌زی مێینه‌ی به‌دی نه‌كردووه، له‌دامه‌زراوه كه‌لتووریی‌و مه‌ده‌نی‌و رووناكبیرییه‌كانیشدا ئاماده‌یی ژنان‌و كچان وه‌ك پێویست نییه.
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17