riklam

خانمی یه‌كه‌م: قوربانیدانی دایكان و ژنان له‌بیر مه‌كه‌ن

ژنان‌ 04:38 PM - 2015-08-12
.

.

رووناك عه‌بدولواحید خانمی یه‌كه‌می عیراق داوایكرد قوربانیدانی دایكان و ژنانی قوربانییه‌كانی سپایكه‌ر له‌یاد نه‌كرێت، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ژنانی عیراق بوونه‌ته‌ نموونه‌ بۆ یه‌كڕیزی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌ل و قوربانیدانی ژنان هه‌موو توێژه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌.

ئه‌و دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ 12/8/2015 له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی بوو له‌ خاتوو عه‌لیه‌ خه‌ڵه‌ف ساڵح (ئوم قوسه‌ی) و خاتوو ئه‌میره‌ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌عیدو خاتوو سوعاد محه‌مه‌د یوسف، كه‌ له‌دیدارێكدا خانمی یه‌كه‌م گوێی له‌و به‌سه‌رهاته‌ی ئوم قوسه‌ی گرت كه‌ داستانێكی قاره‌مانێتی و قوربانیدانی به‌رجه‌سته‌ كردووه‌، دوایئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو داعش شاری تكریتی گرت ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی رزگار كردو دوای قه‌سابخانه‌كه‌ی سپایكه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه‌ی داڵده‌دا.

له‌دیداره‌كه‌دا، خانمی یه‌كه‌م دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌ڵوێستی ئوم قوسه‌ی و ژنه‌ عیراقییه‌كانی تر گوزارشت له‌ نیشتمانپه‌روه‌ری عیراقییه‌كان ده‌كات و هێزه‌ تێرۆرسته‌كان ناتوانن زه‌فه‌ری پێببه‌ن و ناتوانن تۆوی رق و دووبه‌ره‌كی له‌ده‌روونی رۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌دا بچێنن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تیرۆرستانی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دڕنده‌یی  بێسه‌روبه‌رییه‌یدا ده‌سته‌وه‌سان بووه‌ له‌ئاست یه‌كێتی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ی وڵات به‌ره‌و كه‌ناری ئارام ده‌بات.

ئوم قوسه‌ی لای خۆیه‌وه‌ سوپاسی خانمی یه‌كه‌می كرد بۆ هه‌ڵوێستی پشتیوانیكردنی له‌ژنانی عیراق و مه‌سه‌له‌ ره‌واكانیان و پشتگیریكردنی له‌هه‌موو هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی له‌وڵاتدا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket